به ڤیدیۆ...زه‌حمه‌ته هیچ كاتێك كریستیانۆنت به‌شێوه‌یه بینی بێت
به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر راهێنان بۆ به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی ده‌كات
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، كریستیانۆ له یارییه‌كانی رابردووی یانه‌ی ریال مه‌درید گۆڵی به‌رامبه‌ره‌كانی لێ ون بووه و تا راده‌یه‌ك ئاستی دابه‌زیوه، له دوو رۆژی رابردووش كریستیانۆ پشووی وه‌رگرتووه مه‌شقی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵام كریس ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی قۆزتۆته‌وه له ماڵه‌وه كارێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 27 ئۆكتۆبه‌ری 2016، كریستیانۆ له ئینستاگرامی خۆی كه زیاتر له 80 ملیۆن فۆلۆه‌رزی هه‌یه، ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه كه یاری جیمناستیك ده‌كات و راهێنانی به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات.
كریستیانۆ به‌وه ناسراوه كه له مه‌شقكردن زۆر جددی و پابه‌نده، لێدوانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی ئه‌لێكس فێرگسۆنی راهێنه‌ری پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد گه‌واهیده‌ی ئه‌م راستییه كاتێك گوتی: من كریستیانۆم دروست نه‌كرد، ئه‌و خۆی خۆی دروست كرد.