شاعیرێكی ناوداری كورد كۆچی دوایی كرد

K24 – هه‌ولێر:

شاعیری ناسراوی کورد خالید حیسامی ناسراو بە هێدی، دوایین شاعیری یادگاری کۆماری کوردستان، لە تەمەنی 88 ساڵیدا لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

خالید حیسامی لە ساڵی 1928 لە گوندی شێخاڵی سەر بە شاری بۆکان لە دایک بووه‌. لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا بە ناوی هێدی شاعر و بابەتەکانی لە گۆڤار و رۆژنامەکانی کۆماردا بڵاو بوونەتەوە.

شآعیر هێدی لە پاش هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلوول روودەکاتە باشووری کوردستان و دەبێتە پیشمەرگەی شۆرش و چەندین ساڵ لە بەشی رادیۆ و چاپەمەنی شۆرشدا کاری کردووە و لە کەسانی خۆشەویستی بارزانی بووە. لە پاش راپەڕین و دامەزرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە تا کۆتایی ژیانی نشتەجێی باشووری کوردستان بوو.

هێدی دوایین شاعیری بەجێماو لە کۆماری کوردستان بوو کە بە شێوازی کلاسیک شیعری دەنووسی و بە تایبەت لە نووسینی غەزەلدا خاوەنی دەنگ و زمانی تایبەت بە خۆی بوو.