پێشمەرگە گوندی فازڵییە پاک دەكاتەوە
K24 – هه‌ولێر
پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند هێزی پیشمه‌رگه چووە ناو گوندی فازڵییه له میحوەری باشیك و ئێستا سەرقاڵی پاككردنەوەی گوندەكه‌یه له داعش و ته‌قینه‌وه و پاشماوه‌كانی.
هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌ی كه له داوین هه‌ڵمه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ رزگاری كردوون، ده‌ستی به كێوماڵكردنیان كردووه.
تیمی ئەندازەیی تا ئێستا بە هەزارن بۆمب وتەقەمەنی چێندراویان پووچەڵ کردوونەتەوە.
ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ رۆژی 17 تشرینی 2016 به به‌شداری هێزه‌كانی و عێراقی و پشتگیری هاوپه‌یمانان ده‌ستیپێكرد و تا ئیستا نزیكه‌ی ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌یان رزگار كردووه كه بۆیان دیاری كراوه.