كریستیانۆ زه‌حمه‌ترین به‌رگریكار ئاشكرا ده‌كات كه رووبه‌ڕووی بۆته‌وه
پێیوایه به‌رگریكارێكی پۆڵایین بووه و زۆرلێزان و خێراش بووه
كریستیانۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئایشلی كۆڵی به‌رگریكاری پێشووی یانه‌كانی ئارسێناڵ و چێڵسی سه‌ختترین به‌رگریكار بووه كه رووبه‌ڕووی بۆته‌وه.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 27 ئۆكتۆبه‌ری 2016، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی Skysportsـی ئینگلیزی بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو به‌ره‌نگاری چه‌ندان به‌رگریكاری به‌هێز و پته‌و بوومه‌ته‌وه، به‌س هیچ كامێكیان هێنده‌ی ئایشلی كۆڵ سه‌رئێشه و سه‌خت نه‌بوه.
كریس ده‌شڵێت: له ماوه‌ی ئه‌م 6 ساڵه‌ی له مانچێسته‌ر یونایتد بووم ئه‌زموونی زۆرم له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئایشلی كۆڵ هه‌یه، ئه‌و به‌رگریكارێكی خێرا بوو، له وه‌رگرتنی تۆپیش زۆر لێزان بوو، ده‌یزانی چۆن به‌ره‌نگاریت ده‌بێته‌وه.
كریستیانۆی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له نێوان 2003 تا 2009 له پرێمه‌ر لیگ یاری بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كردووه، ماوه‌ی 7 ساڵیشه یاری بۆ ریال مه‌درید ده‌كات.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)