ئالڤێس پێیوایه زوڵمی لێ كراوه
خۆی به شایسته بۆ به‌ربژێركردنی باڵۆن دۆر ده‌زانێت
ئالڤێس، به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی یوڤێنتۆس له لێدوانێكدا پێیوایه زوڵمی لێ كراوه كه ناوی له نێو لیستی 30 یاریزانه به‌ربژێره‌كه‌ی باڵۆن دۆر په‌راوێز خراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 27 ئۆكتۆبه‌ری 2016، دانی ئالڤێس، به‌رگریكاری یانه‌ی یوڤێنتۆس له لێدوانێكدا بۆ لاگازێتا دیللۆ سپۆرت، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و وه‌رزی رابردوو 3 نازناوی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنای پێشووی به‌ده‌ستهێناوه و شایسته‌ی به‌ربژێركردنه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه.
دانی ئالڤێسی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، له هاوینی 2008 دوای شه‌ش ساڵ یاریكردن بۆ یانه‌ی سێڤییا، ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی جێهێشت به‌ره‌و بلاوگرانا هات، هه‌ڵبه‌ت چه‌ندان ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه برده‌وه، له هاوینی ئه‌مساڵیش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا كۆتایی هات و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤی كرد.