تووتییه‌ك خیانه‌تێكی هاوسه‌رگیری ئاشكراده‌كات
"تووتی فیتنه‌چی" به راستی ده‌ركه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
تووتییه‌ك خیانه‌تی هاوسه‌رگیری پیاوێك له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاره‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كات و به‌و هۆیه‌وه‌ش پیاوه‌كه به‌ند ده‌كرێت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی Metroى به‌ریتانی، هاوسه‌ری پیاوه‌كه گوێی له تووتییه‌كه‌یان بووه هه‌ندێك وشه‌ی رۆمانسی دركاندووه، كه پێشتر گوێی لێ نه‌بووه تووتییه‌كه‌یان ئه‌و وشانه بدركێنێت.
ئه‌و دوو هاوسه‌ره كوه‌یتییه، چه‌ندجارێك مشت‌ومڕ كه‌وتووه‌ته نێوانییان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژنه‌كه گومانی هه‌بووه هاوسه‌ره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاره‌كه‌یان هه‌یه، به‌ڵام پیاوه‌كه هه‌موو جار بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی له‌و جۆره‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
كاتێك ژنه‌كه گوێی له وشه رۆمانسییه‌كانی تووتییه‌كه بووه، وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ بوونی په‌یوه‌ندییه‌كه سه‌یری كردووه و راسته‌وخۆ له پۆلیس سكاڵای له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆماركردووه.
ئه‌گه‌ر دادگا وه‌ك به‌ڵگه له وشه‌كانی تووتییه‌كه بڕوانێت، ره‌نگه پیاوه‌كه رووبه‌ڕووی سزای به‌ندكردن ببێته‌وه، به‌ڵام دادگا ره‌تیكردووه‌ته‌وه پشت به‌و به‌ڵگه‌یه ببه‌ستێت، به‌و پێیه‌ی ناتوانرێت ئه‌وه بسه‌لمێندرێت ئایا تووتییه‌كه ئه‌و وشانه له گفتوگۆی نێوان پیاوه‌كه و خزمه‌تگوزاره‌كه‌یان گوێی لێبووه و فێربووه، یاخود له ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆ.
به گوێره‌ی گوته‌كانی ئه‌و ژنه كوه‌یتییه، هه‌ركاتێك زووتر له كاتی خۆی گه‌ڕابێته‌وه ماڵه‌وه، هاوسه‌ره‌كه‌ی په‌شۆكاوه، ئه‌وه‌ش گومانه‌كانی بوونی په‌یوه‌ندی هاوسه‌ره‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاره‌كه‌یان زیاتر كردووه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه تووتی كێشه‌ی له‌مجۆره ده‌نێته‌وه، له ساڵی 2006، تووتییه‌ك په‌یوه‌ندی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ناوی سوزی، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هاوكارانی ئاشكرا كرد، كاتێك تووتییه‌كه له‌به‌رده‌م هاوڕێ كوڕه‌كه‌یدا، به ده‌نگ لاسایی سوزی كرده‌وه و گوتی: "خۆشم ده‌وێی گرای".