رووماڵه گه‌وره‌كه‌ی كوردستان24 تایبه‌ت به مارتۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ست پێكرد
كوردستان24 ئاماده‌كاری و به‌رنامه‌رێژییه‌كی ته‌واوی بۆ رووماڵكردنی ماراتۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كردووه كه بڕیاره له پایته‌ختی باشووری كوردستان به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 28 ئۆكتۆبه‌ری 2016، پێنجه‌مین وه‌شانی ماراتۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له كاتژمێر 8:00ـی سه‌رله‌بانی به به‌شداری زیاتر له 4 هه‌زار راكه‌ری نێوخۆیی و بیانی ده‌ست پێده‌كات.
كوردستان24 به ستافێكی ئاماده، ورد و درشتی دیمه‌نه‌كانی ئه‌م ماراتۆنه‌تان بۆ په‌خش ده‌كات و چه‌ندان سووپرایزی بۆ بینه‌ران و هه‌وادارانی ئه‌م ماراتۆنه پێیه كه له دوای كاتژمێر 8:00ـی به‌یانی ده‌ست پێده‌كات.
ماراتۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ساڵانه له مانگی ئۆكتۆبه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مساڵیش به به‌شداریی 4 هه‌زار راكه‌ری نێوخۆیی و 400 راكه‌ری بیانی كه له وڵاتانی ئه‌ورووپا و عه‌ره‌بی هاتوون، له ماراتۆنه‌كه‌دا داهێنانێكی جیاواز كراوه و هه‌ر به‌شداربوویه‌ك ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی هه‌ڵگرتووه كه كۆنترۆڵی به‌شداربووان ده‌كات و پابه‌ندییان ده‌كات به سیستم و رێنماییه‌كانی ماراتۆنه‌كه، هه‌ڵبه‌ت 100 ناوبژیوان و 150 چاو‌دێر سه‌رپه‌رشتی ماراتۆنه‌كه ده‌كه‌ن.