به‌په‌له...كوردستان24 پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌مڕۆی ماراتۆنه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ناسێنێت
پرۆفایلی براوه‌كانی ماراتۆنه‌كه ببینه
K24 ـ هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ پێنجه‌مین وه‌شانی ماراتۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به به‌شداری 4 هه‌زار راكه‌ری نێوخۆیی و 400 راكه‌ری بیانی به‌ڕێوه چوو، ماراتۆنه‌كه‌ی هه‌ولێر له لایه‌ن 100 ناوبژیوان و 150 چاو‌دێر سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا.
پرۆفایلی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانه‌كانی ماراتۆنی نێوده‌ڵه‌تی هه‌ولێر
ـ ره‌وه‌ند ئه‌حمه‌د پله‌ی یه‌كه‌می 5 كیلۆمه‌تری مارتۆنه‌كه‌ی هه‌ولێری به‌ده‌ستهێنا، ره‌وه‌ند وه‌رزشكارێكی سلێمانییه و به‌شداری له چه‌ندان پاڵه‌وانییه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
ـ بنار محه‌مه‌د، پله‌ی دووه‌می 5 كیلۆمه‌تری له ماراتۆنه‌كه‌ی هه‌ولێر به‌ده‌ستهێنا، بنار، وه‌رزشكارێكی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه و پێشتریش ئه‌م نازناوه‌ی بردۆته‌وه.
ـ كرێكار عه‌بدوڵڵا پله‌ی سێیه‌می 5 كیلۆمه‌تری له مارتۆنه‌كه‌ی هه‌ولێر به‌ده‌ستهێنا، كرێكار وه‌زشكارێكی شارۆچكه‌ی سۆرانه و پێشتر به‌شداریی له چه‌ندان ماراتۆنی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، له هاوینی ئه‌مساڵیش دوو نازناوی له ماراتۆنی نێوده‌وڵه‌تی ئیستنه‌بووڵ به‌ده‌ستهێنا.
ـ رێناس سه‌عید، له ئاستی خانمان، پله‌ی یه‌كه‌می 5 كیلۆمه‌تری مارتۆنه‌كه‌ی هه‌ولێری برده‌وه، رێناسی پاڵه‌وانی ماراتۆنه‌كه، خانمێكی وه‌رزشكاری یانه‌ی سیروانی نوێی سلێمانییه و یاریزانێكی كوردی هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراقیشه.
ـ سارێژ فه‌تحوڵڵا، له ئاستی خانمان، پله‌ی دووه‌می 5 كیلۆمه‌تری به‌ده‌ستهێنا.
ـ شیرین یاسین، له ئاستی خانمان، پله‌ی سێیه‌می 5 كیلۆمه‌تری برده‌وه
ـ حوسێن فه‌یزوڵڵا، پله‌ی یه‌كه‌می 10 كیلۆمه‌تری مارتۆنه‌كه‌ی هه‌ولێری به‌ده‌ستهێنا
ـ حوسێن فه‌یزوڵڵا، وه‌رزشكارێكی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
ـ نشوان محه‌مه‌د، پله‌ی سێیه‌می 10 كیلۆمه‌تری مارتۆنه‌كه‌ی هه‌ولێری به‌ده‌ستهێنا
ـ نشوان محه‌مه‌د، وه‌رزشكارێكی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانییه.
وه‌یسی ئه‌سڵان، كوردێكی باكووری كوردستانه، پله‌ی یه‌كه‌می 42 كیلۆمه‌تری مارتۆنه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا
ئه‌سڵان، وه‌رزشكارێكی كوردی دیاربه‌كره بووه پاڵه‌وانی 42 كیلۆمه‌تری ماراتۆنه‌كه‌ی هه‌ولێر
پاڵه‌وانه‌كه‌ی باكووری كوردستان، ماوه‌ی 42 كیلۆمه‌تری به 2 كاتژمێر و 52 خوله‌ك و 41 چڕ بڕی
عه‌لی حه‌وێجه، دانیشتوویه‌كی كه‌ركووكه پله‌ی دووه‌می ماراتۆنی 42 كیلۆمه‌تری به‌ده‌ستهێنا
سۆزانا جۆنسنی ئه‌مێریكی، پله‌ی سێیه‌می سێیه‌می 10 كیلۆمه‌تری ماراتۆنه‌كه‌ی هه‌ولێری برده‌وه.
ماراتۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ساڵانه له مانگی ئۆكتۆبه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت و له لایه‌ن رێكخراوی ماراتۆنی هه‌ولێر بۆ ئاشتی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، رێكخراوه‌كه‌ش ئه‌ندامه له فیدراسیۆنی ماراتۆنی جیهان.