"سه‌لاجه‌كه‌ی" ماڵی سیسی هه‌رای ناوه‌ته‌وه
K24 هه‌ولێر:
عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر، له كۆنگره‌ی گه‌نجانی وڵاته‌كه‌ی، كه 25ی ئه‌م مانگه، له شه‌رمه‌لشێخ به‌سترا، گوتی: "سوێند به‌خوا سه‌لاجه‌كه‌ی ماڵی من ماوه‌ی 10 ساڵ له ئاو زیاتر هیچی دیكه‌ی تێدا نه‌بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ قسه‌یه‌كیش بكه‌م، هه‌رچه‌نده من له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندیش بووم".
لێدوانه‌كه‌ی سیسی له باره‌ی سه‌لاجه‌كه‌یانه‌وه، ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی گرتووه‌ته‌وه و له تویته‌ریش به هاشتاگی (#ثلاجة_السیسي), قسه و باسێكی زۆری لێوه‌كراوه.
له دوایین كاردانه‌وه‌شدا، ئه‌یاد مه‌ده‌نی، وه‌زیری كاروباری حه‌ج و رۆشنبیری و راگه‌یاندنی سعوودیه، له كۆنگره‌ی ئیسیسكۆ، له‌و كاته‌ی ویستی ئاماژه به ناوی باجی قاید سه‌بسی، سه‌رۆكی تونس بكات، به هه‌ڵه گوتی: "سیسی" و به توانجه‌وه‌ش گوتی: "من دڵنیام سه‌لاجه‌كه‌ی ئێوه جگه له ئاو شتی دیكه‌یشی تێدایه".