به وێنه.. دیلی داعش به ده‌ست پێشمه‌رگه ژنه‌كانه‌وه ببینه
K24 - هه‌ولێر:
پێشمه‌رگه ژنه‌كانی سه‌ر به له‌شكری رۆژی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، 3 چه‌كداری داعش به دیل ده‌گرن.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی ژنان، له سه‌ره‌تای په‌لاماردانی كوردستان له‌لایه‌ن داعشه‌وه پێكهێنرا و له چه‌ند میحوهرێكیش ئه‌ركی سه‌ربازییان پێدراوه.
به‌دیلگرتنی چه‌كدارانی داعش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه ژنه‌كانه‌وه، وه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وهسفییانكردووه، ده‌رخه‌ری ئازایه‌تی و چاونه‌ترسی ژنانی كورده له دژی دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی وه‌كو داعش.
ده‌ركه‌وتنی ژنان له ریزی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد، مێژووێكی كۆنی هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن.
له ئێستاشدا، ژماره‌ی پێشمه‌رگه ژنه‌كانی له‌شكری رۆژ، نزیكه‌ی 500 پێشمه‌رگه ده‌بێت و به‌سه‌ر چه‌ند میحوه‌رێكدا دابه‌شكراون و له دوایین ئۆپه‌راسیۆنی پێشمه‌رگه‌دا، ئه‌ركییان پێ سپێردرابوو.
.jpg)
.jpg)