ھەپەگە: زیاتر لە 35 سەربازی توركیا كوژراون
ئاماری شەڕەكانی چەند رۆژی رابردووی باكووری كوردستان بڵاودەكرێتەوە
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی ئاماری ھەپەگە لە شەڕی چەند رۆژی رابردووی نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سەربازانی توركیا، زیاتر لە 35 سەرباز كوژراون و ناسنامەی 5 گەریلاش ئاشكرا دەكات كە لەم ماوەیەدا گیانیان لە دەستداوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەكانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) زیانەكانی شەڕی چەند رۆژی رابردووی نێوان گەریلاكانیان و سوپای توركیا ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: "لە شەڕەكانی چەند رۆژی رابردووی ناوچەكانی دەریێ داوەتیای سەر بە شرناخ و شەمزینان و جۆلەمێرگ و چەلێ و لیجێ سەر بە ئامەد لە باكووری كوردستان، زیاتر لە 35 سەرباز كوژراون و 5 گەریلاش گیان لە دەستداوە".
ھەپەگە ئاشكراشی دەكات: "لە ناوچەی دەریێ سەر بە شرناخ گەریلایەك بەناوی دەنیز مەزلوم (عومەر لەڤەند) لەلایەن سوپای توركیا بە دیل گیراوە".
ھەروەھا لەو ئامارەدا ناسنامەی پێنج گەریلا ئاشكرا كراوە كە لە شەڕەكانی چەند رۆژی رابردوودا گیانیان لە دەستداوە.
ناسنامهی ئەو گهریلایانە کە لەو شەڕانەدا گیانیان لەدەست داوە:
نازناو: رووبار كۆركماز
ناو و پاشناو: جاهیت كۆركماز
شوێنی لەدایكبوون: مووش
ناوی دایك و باوک: سهڤیم – فازل
رۆژ و شوێنێ شەهیدبوون: 22/10/2016 - مووش
نازناو: دهڤریم جوودی
ناو و پاشناو: ئابدووڵاه شاهینۆگلوو
شوێنی لەدایكبوون:.ئێله
ناوی دایك و باوک: ئایسهل – مههمهت
رۆژ و شوێنێ شەهیدبوون: 24/10//2016- شرنهخ
نازناو: ناڤدار ئامهد
ناو و پاشناو: فایسال.عوزتهكین
شوێنی لەدایكبوون: ئامهد
ناوی دایك و باوک: فیكریه – ئابدوولڤاهاپ
رۆژ و شوێنێ شەهیدبوون: 24/10//2016- شرنهخ
نازناو: نوومان ئامهد
ناو و پاشناو: كادیر ئارسلان
شوێنی لەدایكبوون: ئامهد
ناوی دایك و باوک: شهریفه – مههمهت
رۆژ و شوێنێ شەهیدبوون: 24/10/2016- شرنهخ
نازناو: روبار ئامهد
ناو و پاشناو: هاكان تۆپكایا
شوێنی لەدایكبوون: ئامهد
ناوی دایك و باوک: ئەمینه – هوسهین
رۆژ و شوێنێ شەهیدبوون: 24/10/2016 - شرنهخ