توركیا هێرشه هه‌واییه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر
توركیا هێرشه هه‌واییه‌كانی له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له رۆژئاوای كوردستان له ناوچه‌كانی نێوان عه‌فرین و كوبانێ رایگرتووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی RT، پاش ئه‌وه‌ی سوریا هۆشداری دایه توركیا فڕۆكه‌كانی ده‌خاته خواره‌وه ئه‌گه‌ڕ جارێكی تر ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان ببه‌زێنن، ئه‌نقه‌ره هێرشه هه‌واییه‌كانی رایگرت.
به پێی سه‌رچاوه‌كه، سوریا ته‌نیا به پێدانی هۆشداری نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییهكهشی ئه‌كتیڤ كرد.
له لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسێكی توركیا كه نه‌ویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت به رۆژنامه‌ی حوورییه‌ت رایگه‌یاند توركیا رۆژی 22 تشرینی دووه‌م هێرشه هه‌واییه‌كانی له سوریا بۆ پشتیوانی له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات رایگرت، پاش ئه‌وه‌ی سوریا هۆشداریدا فڕۆكه‌كانی توركیا ده‌خاته خواره‌وه و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانیش ئه‌كتیڤ كرد.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی توركیا ئه‌وه‌شی گوتووه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاستی فڕینی فڕۆكه‌كانی له ناوچه‌كانی باكووری سوریا كه‌متر كردووه.
پاش ئه‌وه‌ی روسیا سیسته‌می موشه‌كی S-400 - S300 له سوریا دانا، دیمه‌شق په‌ره به سیسته‌می به‌رگری ههواییهكهی دا.
موشه‌كه‌كانی كروزی روسیا ده‌توانن به مه‌ودای 402 كیلۆمه‌تر فڕۆكه‌كانی ئامانجكراو بخه‌نه خواره‌وه.