رۆڵی بانكی ناوه‌ندی له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی
پانێلێك له زانكۆی ئه‌مریكی له كوردستان - دهۆك
K24 – هه‌ولێر
له زانكۆی ئه‌مریكی له كوردستان ـ دهۆك، پانێلێك سه‌باره‌ت بە قەیرانی دارایی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به به‌شداری به‌رپرسانی دارایی و بانكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانتاران و مامۆستایان و شارهزایاتی بواری ئابووری و دارایی و بازرگانان به‌ڕیوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای پانێله‌كه سه‌ڵمان جومه‌یلی وه‌زیری پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند قه‌یرانی دارایی به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت سه‌ریهه‌ڵدا و سیسته‌می پاشكه‌وتی مووچه ته‌نیا هه‌رێمی كوردستانی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو ته‌واوی عێراقی گرتووه‌ته‌وه.
گوتیشی ئه‌و پاره‌یه‌ی له چوارچێوه‌ی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێم دیاریكراوه، ناردنی په‌یوه‌سته به سه‌رۆك وه‌زیران. باسیش له به‌رده‌وامبوونی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ دانانی چه‌ند سیاسه‌تێكی هاوبه‌ش.
حكومه‌تی عێراق 80% شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وت داوه‌ته‌وه و پێویسته بابه‌تی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی له په‌رله‌مان یه‌كلا بكرێته‌وه.
جێگری وه‌زیری دارایی عیراق فازیل نه‌بی، قه‌یرانی دارایی عێراق بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێنته‌وه كه به رێژه‌ی زیاتر له 90% داهاته‌كه‌ی پشت به فرۆشتنی نه‌وت ده‌به‌ستێت.
به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌ته، بژارده‌ی زۆری له‌به‌ر ده‌سته بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی و پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی.
پانێلی زانكۆی ئه‌مریكی له كوردستان له‌باره‌ی رۆڵی بانكی ناوه‌ندی له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی به‌رده‌وامه و كوردستان24 راسته‌وخۆ پانێله‌كه بۆ بینه‌رانی ده‌گوازێته‌وه. له شاشه‌ی كوردستان24، په‌یجی فه‌یسبوك و یوتیۆب بینه‌ری بن و سوود له زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به كه‌رتی دارایی وه‌ربگرن و شاره‌زای رۆڵی بانكی ناوه‌ندی له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی له عێراق و هه‌رێم بن.
په‌خشی راسته‌وخۆی كوردستان24 له فه‌یسبووك
په‌خشی راسته‌وخۆی كوردستان24 له یوتیۆب