6600 پرۆژه له هه‌رێم راگیراون
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری پلاندانی هه‌رێم عه‌لی سندی له پانێلێكی تایبه‌ت به قه‌یرانی دارایی له زانكۆی ئه‌مریكی له كوردستان رایگه‌یاند به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی پاره 6600 پرۆژه وه‌ستاون.
گوتیشی حكومه‌تی هه‌رێم له ماوه‌ی هه‌شت ساڵدا 65% بودجه‌كه‌ی بۆ بواری وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكردبوو، له كاتێكدا ئه‌و بڕه له به‌غدا 30% تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد.
حكومه‌ت هه‌رێمی پێش ئه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی رووبدات، ساڵانه نزیكه‌ی دوو ملیار دۆلار له ماوه‌ی هه‌شت ساڵدا بۆ ژێرخانی ئابوری ته‌رخان كردبوو.
له‌باره‌ی پرسی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان گوتی نزیكه‌ی 1.8 ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانانی هه‌رێمی ده‌وروبه‌ری 5.3 ملیۆن كه‌سه و به زیادكردنی ئه‌و 600 هه‌زار دانیشتووی موسڵ كه پێشتر له هه‌ولێر و دهۆك نیشته‌جێ بوونه، ده‌گاته شه‌ش ملیۆن كه‌س.
گوتیشی 60% منداڵی ئاواره‌كانی عێراقی و په‌نابه‌رانی سوریا له هه‌رێمی بێبه‌ش بوونه له پرۆسه‌ی خوێندن.