نووسراوێكی ساخته حكوومه‌تی هێنایه ده‌نگ
هه‌ردوو نووسراوه راسته‌قینه و دهستكاریكراوهكه ببینه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نووسراوێكی ده‌ستكاریكراو، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "ئه‌م نووسراوه به ته‌واوى ساخته و دروستكراوه و له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌دا وێنه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌و نووسراوه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ڵگرى هه‌مان ژماره و به‌رواره و به ئیمزاى به‌ڕێز سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى كارگێڕى و دارایى بۆ مه‌به‌ستێكى دیكه ئاراسته‌ى فه‌رمانگه‌ى دادنووسى هه‌ولێر كراوه".
رێواز فایه‌ق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له فراكسیۆنی سه‌وز و نزیك له باڵی "ناوه‌ندی بڕیار" كه له 1ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ راگه‌یه‌ندرا، له روونكردنه‌وه‌یه‌ك گوتی: "ئەوە هەڵمەتێكە لەدژی من دەست پێكراوە و نوسراوێكی ساختەبان بڵاو كردووەتەوە ئەزانم كێ كردوویەتی و چ كەسێكیشی لە پشتەوەیە".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران:
چه‌ند په‌یج و ئه‌كاونتێك له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووك، وه‌ك چه‌ند جارێكى دیكه و به‌مه‌به‌ستى چه‌واشه‌كارى، وێنه‌ى نووسراوێكى ساخته و دروستكراویان بڵاو كردۆته‌وه كه گوایه له‌سه‌ر فه‌رمانى به‌ڕێز سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بڕى 682 هه‌زار دۆلار بۆ كڕینى خانوو بۆ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێز خاتوو ڕێواز فایه‌ق خه‌رج كراوه.
لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م نووسراوه به ته‌واوى ساخته و دروستكراوه و له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌دا وێنه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌و نووسراوه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ڵگرى هه‌مان ژماره و به‌رواره و به ئیمزاى به‌ڕێز سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى كارگێڕى و دارایى بۆ مه‌به‌ستێكى دیكه ئاراسته‌ى فه‌رمانگه‌ى دادنووسى هه‌ولێر كراوه.
نووسراوه ڕاسته‌قینه‌كه پشتگیرییه‌كى فه‌رمانگه‌ى كاروبارى كارگێڕى و داراییى سه‌ر به دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه بۆ كارمه‌ندێكى سكرتایهتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ـ كه خۆى داواى كردووه و وێنه‌یه‌كى ئه‌ویش بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه ـ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به هاوكارى و كڕینى خانووه‌وه نییه وه‌ك له نووسراوه ساخته و دروستكراوهكهدا نیشان دراوه.
سه‌رۆكایه‌تیى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان.
29/10/2016
.jpg)
.jpg)
.jpg)