بزانه دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئارسێناڵ چی روویدا؟
تۆپچییه‌كان یانه‌یه‌كی هاوشاری خۆیان گۆڵباران كرد
له یارییه‌كانی گه‌ڕی ده‌یه‌می پرێمه‌ر لیگ، یانه‌ی ئارسێناڵ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له دژی یانه‌ی سه‌نده‌رلاندی هاوشاری تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ی له 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك لێ برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، 29 ئۆكتۆبه‌ری 2016، یانه‌ی ئارسێناڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ری سه‌نده‌رلاند بووه‌وه،.
له خوله‌كی 19، ئه‌لێكسیس سانچێز كلیلی گۆڵه‌كانی ئارسێناڵی كردووه و گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 65، جێرمین دیفۆ به لێدانی سزا ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ سه‌نده‌رلاند یه‌كسان كرده‌وه، خۆشییه‌كانی د‌یڤید مۆیسی راهێنه‌ری سه‌نده‌رلاند زۆری نه‌برد، كاتێك تۆپچییه‌كانی ئارسن ڤینگه‌ر له ماوه‌ی 7 خولهك 3 گۆڵیان تۆمار كرد.
له خوله‌كه‌كانی 71 و 76 ئۆلیڤه‌ر جیرۆ، له خوله‌كی 78 ئالێكسیس سانچێز گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می یارییه‌كه‌ی تۆمار كرد و به‌م ئه‌نجامه‌ش ئارسێناڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به 23 خاڵ لوتكه‌ی پرێمه‌ر لیگی گرت.
دوای یارییه‌كه ئه‌م ریكۆردانه تۆمار كران:
ـ سانچێز له‌گه‌ڵ ئارسێناڵ 106 یاری، 50 گۆڵ، 29 ئه‌سیست، ئه‌مه‌ش ریكۆردێكی نوێیه بۆ هێرشبه‌ره چیللییه‌كه، به‌وپێیه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 141 یاری، 47 گۆڵ و 27 ئه‌سیست.
ـ ئارسێناڵ له دوایین 24 یاری خۆی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان: (16 سه‌ركه‌وتن، 7 یه‌كسانبوون، 1 شكست، 57 گۆڵ، 17 گۆڵی له‌سه‌ر تۆمار كراوه، له 14 یاری تۆڕه‌كه‌ی به خاوێنی هێشتۆته‌وه.
ـ ئۆلیڤه‌ر جیرۆ له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌مین تۆپ كه كه‌وته به‌ر قاچی تۆڕی سه‌نده‌رلاندی هه‌ژاند، له دووه‌مین جاریش كه تۆپی بۆ هاته‌وه دیسان گۆڵی كرد.
ـ ئۆلیڤه‌ر جیرۆ، هێرشبه‌ری ئارسێناڵ له دژی سه‌نده‌رلاند 7 یاری، 7 گۆڵ و 2 ئه‌سیستی هه‌یه.