داعش داژیه‌تی خۆی بۆ بارسێلۆنا راگه‌یاند
له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش تۆپی پێی و پۆشێنی درێسی بارسێلۆنا قه‌ده‌خه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ و ئازادكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گوند له ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئێستا دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه، باس له‌و تراژیدیایه ده‌كه‌ن، كه له ژێر ده‌ستی داعش بینیویانه.
دانیشتووانی گوندی فازڵییه‌ی سه‌ر به میحوه‌ری ناوه‌ران، كه له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه ئازادكرا و نزیكه‌ی 10 كیلۆمه‌تر له شاری مووسڵى سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا دووره، خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئازادكردنی گونده‌كه‌یان ده‌رده‌بڕن.
گه‌نجانی ئه‌و گونده ده‌ڵێن: " وه‌رزشی تۆپی پێ و پۆشینی جلوبه‌رگی وه‌رزشی قه‌ده‌خه بوو، به‌ڵام چه‌كدارانی داعش سه‌رنجی زیاتریان له‌سه‌ر قه‌ده‌خه‌كردنی پۆشینی درێسی بارسێلۆنا بووه، چونكه خاچێك به‌سه‌ر هێماى یانه‌كه‌وه هه‌یه".
