ریكۆرده خراپه‌كانی مۆرینهۆ و یاریزانه‌كانی ببینه
دوای یارییه‌كه مۆرینهۆ به‌شداری پرێس كۆنفرانسه‌كه نه‌كرد
له گه‌ڕی ده‌یه‌می پرێمه‌ر لیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له یاریگه‌ی خۆی له ئۆڵد ترافۆرد رووبه‌ڕووی بێرنلی بووه، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له‌م یارییه‌دا چه‌ندان ژماره و داتای خراپ له باره‌ی مۆرینهۆ و مانچێسته‌ر یونایتد تۆمار كران كه پێكهاتوون له‌مانه‌ی خواره‌وه، دوای یارییه‌كه‌ش مۆرینهۆ به‌هۆی سزاداناكه‌ی پێشووی، به‌شداری پرێس كۆنفرانسی نه‌كرد و له شوێنی ئه‌و (رۆی فاریا) وڵامی میدیاكارانی دایه‌وه.
ـ مۆرینهۆ له دوایین 7 یاری، یه‌ك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه.
ـ دوایینجار كه مانچێسته‌ر یونایتد له پرێمه‌ر لیگ سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد له رۆژی 24 مانگی رابردوو بوو كاتێك به 4 ـ 1 لیسته‌ر سیتی برده‌وه.
ـ بۆ یه‌كه‌مینجاره ئیبراهیمۆڤیچ له دوای 2007ـه‌وه كه ئه‌وكات له ئینته‌ر میلان بوو كه له 6 یاری نه‌توانێت هیچ گۆڵێك تۆمار بكات.
ـ زڵ‌اتان دوایین 6 یاری له پرێمه‌ر لیگ: 540 خوله‌ك، سفر گۆڵ و سفر ئه‌سیستی هه‌یه.
ـ ئه‌ندێر هیریرا، یاریزانی ئیسپانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد یه‌كه‌مین كارتی سووری له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان له‌م یارییه‌دا وه‌رگرت.