له ئامه‌د به رۆكێت هێرش كرایه سه‌ر پۆلیس
- هه‌ولێر
له ئامه‌د له باكووری كوردستان به رۆكێت هێرش كرایه سه‌ر پۆلیس و له ئه‌نجامدا دوو پۆلیس بریندار بوون.
هێرشه‌كه له رێگه‌ی نێوان ئامه‌د و ئه‌له‌زیز روویدا و به رۆكێت هێرش كرایه سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان دوو پۆلیس برینداربوون.
هه‌ر پاش هێرشه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له ناوچه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی كرد.