گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە فیگه‌ن یۆكسه‌كداغ قه‌ده‌غه دەكرێت
K24 - ھەولێر
گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له فیگه‌ن یۆكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) قه‌ده‌غه كرا.
پێنجه‌م دادگای سزا قورسه‌كانی شاری روهای باكووری كوردستان، به پاساوی بوونی گومان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یۆكسه‌كداغ به‌نیازی ھەڵاتنە، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی توركیای بۆ ناوبراو ده‌ركرد.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، فیگه‌ن یۆكسه‌گداغ هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له میتینگی پاریس‌دا گوتبووی، ئەوان پشتگیری له رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن، پشتگیری له په‌یه‌ده، یه‌په‌ژه، و یه‌په‌گه ده‌كه‌ن.
لە به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی یۆكسه‌كداغ دا، دادگای كۆماری شاری روها لاپه‌ڕه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ناوبراو كردبووەوە و رۆژی شازده‌ی مانگی داهاتووش وادەی دادگاییكردنی یۆكسه‌كداغە، به‌گومانی ئه‌وه‌ی ناوبراو به‌نیازی ھەڵاتنە.