به فه‌رمی، ریال مه‌درید پارێزگاری له ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ی كرد
تا 2022 له بێرنابیۆ ده‌مێنێته‌وه و یانه گه‌وره‌كانی بێهیوا كرد
ریال مه‌درید له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌ستێره‌كانی به‌رده‌وامه، ئه‌مجاره‌یان مانه‌وه‌ی گاریس به‌یلی ئه‌ستێره‌ی وێڵزی مسۆگه‌ر كرد، به‌مه‌ش زۆربه‌ی یانه‌كانی بێهیوا كرد، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 30 ئۆكتۆبه‌ری 2016، یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی، له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی گاریس به‌یلی تا 2022 راگه‌یاند.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، سبه‌ی دووشه‌ممه، پێش ئه‌وه‌ی شاندی ریال مه‌درید گه‌شتی پۆڵه‌ندا بكه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لیگا وارشۆ له چامپیۆنز لیگ، له هۆڵی كۆنگره‌كانی یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له پرێس كۆنفرانسێكدا ورده‌كارییه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی به‌یل راده‌گه‌یه‌ندرێت.
گاریس به‌یلی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی (كاردیف سێرڤایس) ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمیای یانه‌ی ساوسهامپتۆنی ئینگلاندییهوه كردووه، له نێوان 2006 ـ 2007 له پرێمه‌ر لیگ یاری بۆ ئه‌م یانه‌یه كردووه، دواتر رووده‌كاته تۆتێنهام و ماوه‌ی 6 ساڵ له ریزه‌كانی ئه‌م یانه له‌نده‌نییه ده‌مێنێته‌وه، له هاوینی 2013 بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید ده‌گوازرێته‌وه.