توركیا هێزی زیاتر بۆ سنووره‌كانی كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كات

K24 – هه‌ولێر

سوپای توركیا ئه‌و هێزه‌ی پێشتر له‌ ئیستانبوڵه‌وه‌ بۆ پارێزگای دیلۆك له‌ باكووری كوردستان ره‌وانه‌ كربووه‌، به‌ره‌و سنووره‌كانی رۆژئاوای كوردستان جوڵه‌ی پێكرد.

به‌ پێی میدیاكانی توركیا، ئه‌م هێزه‌ له‌ چه‌ندین تۆپ، تانك، زرێپۆش و كه‌ره‌سته‌ی دیكه‌ی سه‌ربازی پێكهاتووه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی نزیك له‌ سنوور ره‌وانه‌ كرا و له‌ ناوچه‌ی جه‌رابلوس له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر داعش ده‌بێت.