سه‌دام حوسێن كڕیارێكی ئایفۆن له وه‌رگرتنی پاره‌كه‌ی بێ به‌ش ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
كۆمپانیای ئه‌پڵ ره‌تی كرده‌وه پاره‌ی هاوبه‌شێكی بداته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له بریتانیا ئایفۆنێك به بڕی 799 پاوه‌ند وه‌ك دیاری بۆ خوشكه‌كه كریبوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی خوشكه‌كه‌ی قبووڵێ نه‌كردبوو، بۆ كۆمپانیای ئه‌پڵ گه‌ڕانده‌وه.
شه‌ره‌كات حوسێن 26 ساڵی رایگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی خوشكه‌كه‌ی ئایفۆنه‌كه‌ی قبووڵ نه‌كرد بۆ شوێنی فرۆشتنی ئایفۆن له شاری بێرمێنگهام گه‌ڕانده‌وه، بڕیاربوو كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا پاره‌كه‌ی بۆ ئه‌ژماری بانكی حوسێن بگوازێته‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی The Sun به تێپه‌ڕبوونی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، هیچ پاره‌یه‌ك نه‌هاته سه‌ر ئه‌ژماره بانكییه‌كه‌ی. هه‌ربۆیه ته‌له‌فۆنی بۆ كۆمپانیا كرد، پێشتریش ئیمه‌یلێكی ئه‌پڵی پشتگوێ خستبوو كه داوای لێكردبوو بسه‌ڵمێنێت ئه‌و حوسێنی عێراق نییه ـ له ساڵی 2006 له سێداره درا.
ئه‌و پێی وابوو ئیمه‌یله‌كه ساخته‌یه spam و گرنگی پێ نه‌دا و تووره‌بوونی خۆیشی پیشان ده‌دات كه به سه‌دام حوسێنه‌وه په‌یوه‌ستیان كردووه.
به‌رپرسێكی كۆمپانیای ئه‌پل له شوێنی فرۆشتنی مۆبایلی ئه‌پڵ رایگه‌یاند به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه كردووه و فرۆشتنی مۆبایل بۆ ئه‌و كه‌سانه قه‌ده‌غه كراوه كه له لیستی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی حكومه‌تدان.
ئه‌پڵ شه‌وی رابردوو به‌ڵێنیدا له ماوه‌یه‌كی كورتدا پاره‌كه‌ی حوسێن بداته‌وه و گوته‌بێژێكیش داوای لێبوردنی كرد.