به ڤیدیۆ: 300 ملیۆن منداڵ به‌ده‌ست پیسبوونی ژینگه ده‌ناڵێنن
K24 – هه‌ولێر
یونیسێف ـ سندووقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند 300 ملیۆن منداڵ له جیهان به‌ده‌ست پیسبوونی ژینگه ده‌ناڵێنن و له هه‌ر حه‌وت منداڵ یه‌كێكیان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ژینگه بۆته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یۆنسێف رایگه‌یاند پیسبوونی ژینگه هۆكارێكی سه‌ره‌كی مردنی ساڵانه 600 هه‌زار منداڵی خواره‌وه‌ی ته‌مه‌نی پێنج ساڵییه.
راپۆرتی یۆنیسێف له ژێر ناوی "هه‌وای پاك بۆ منداڵان" بڵاو كراوه‌ته‌وه كه منداڵان له ووڵاتانی باشووری ئاسیا زیاتر له شوێنه‌كانی تری جیهان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه، ته‌نها 200 ملیۆن منداڵ له‌م ناوچه‌یه له ژێنگه‌یه‌كی زۆر پیسدا ده‌ژین.
یونیسێف له راپۆرته‌كه‌یدا به پشت به‌ستن به داتا و وێنه سه‌ته‌لایتییه‌كانی ناسا رایگه‌یاند له هه‌ر حه‌وت منداڵ له جیهاندا یه‌كێكیان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ژینگه بۆته‌وه و دوو به‌رامبه‌ری ئه‌و ئاسته‌یه كه له لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دیاری كراوه.
یونیسێف ره‌وشی منداڵان له ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌فریقا، ولاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و ناوچه‌ی ئه‌قیانووسی ئارام به جێگه‌ی نیگه‌رانی ده‌زانێت و ده‌ڵیت شاره‌كانی ئونیتشا له نیجریا، زابل له ئێران و گوالیور له هیند رووبه‌ڕووی زیاترین پیسبوونی ژینگه بۆنه‌ته‌وه.
ئه‌نتونی لێیك به‌ڕێوه‌به‌ری یونسێف رایگه‌یاند ماده‌كانی پیسكردنی ژینگه نه‌ك ته‌نیا كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر گه‌شه‌كردنی سییه‌كانی منداڵان هه‌یه، به‌ڵكو كاریگه‌رییه‌كی چاره‌نووسساز بۆ سه‌ر مێشكی منداڵان هه‌یه.
بڕیاره هه‌فته‌ی ئاینده كۆنفرانسی جیهانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به به‌شداری نوێنه‌رانی 200 ووڵات به‌ڕێوه بچیت.
كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كاربون، پێشیگرتن به گه‌رمبوونی زه‌وی و سنووداركردنی به‌كارهێنانی سوته‌مه‌نی فۆسیلی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه ده‌بن.