چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر ده‌رگاى فرۆكه له‌كاتى فڕيندا ببێته‌وه؟
پله‌ى گه‌رمى نێو فرۆكه گۆڕانكاريى به‌سه‌ردا دێت
K24- هه‌ولێر
شاره‌زايانى بوارى فرۆكه‌وانى به‌كارێكى سه‌ختى ده‌زانن، ئه‌گه‌ر يه‌كێك بيه‌وێ ده‌رگاى فرۆكه له‌ساته‌وه‌ختى فڕيندا بكاته‌وه، چونكه به‌هۆى پاڵه‌په‌ستۆى هه‌واى ده‌ره‌وه وا ده‌كات ئه‌م كرداره به‌و ئاسانييه جێبه‌جێ نه‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌هيزترين كه‌سيش بێت له‌جيهاندا.
له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌رگاى فڕۆكه هێزێكى زۆرى پێويسته به‌كاره‌بايى ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م پرسياره زۆرجار رووبه‌ڕووى شاره‌زايانى بوارى فڕۆكه‌وانى ده‌كرێت و زۆرجاريش گه‌شتيارو سه‌رنشينه‌كان به‌خه‌ياڵياندا دێت، ئه‌گه‌ر له‌ناكاو يه‌كێك له ده‌رگاكانى فڕۆكه كرايه‌وه، چى به‌سه‌ر سه‌رنشينه‌كان دادێت؟ ياخود ره‌وشى ژووره‌وه‌ى فڕۆكه چ گۆڕانكارييه‌ك به‌خۆيه‌وه ده‌بينێ؟
يه‌كێ له پسپۆڕانى بوارى فڕۆكه‌وانى به‌ناوى پاتريك سميس، پێى وايه، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكى له‌م جۆره رووبدات، پله‌ى گه‌رمى ناو فڕۆكه‌كه به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو نزم ده‌بێته‌وه تا ئه‌و راده‌يه‌ى ده‌گاته حاڵه‌تى به‌ستن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌بێته هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ته‌واوى فڕۆكه‌كه و له‌ده‌ستدانى هاوسه‌نگى هێز، ئه‌گه‌رچى جار جاره‌ش به‌خت ده‌بێته ياوه‌رى سه‌رنشينه‌كان رزگاريان ده‌بێت، هه‌روه‌كوو ئه‌و رووداوه‌ى له‌ساڵى 1988 روويدا كاتێك فڕۆكه‌يه‌كى كۆمپانياى ئه‌لوها له‌ناوچه‌ى هاواى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا به‌ره‌و فڕين رۆيشت، نزيكه‌ى 24 هه‌زار پێى به‌رزبۆوه، به‌ڵام به‌شێكى بچووكى فڕۆكه‌كه تووشى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك بوو، بووه هۆكارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌قفى فڕۆكه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، فرۆكه‌وان زۆر لێزانانه توانى بنيشێته‌وه‌و سه‌رنشينان رزگاريان بێت.
پاتريك، جه‌ختيش له‌وه ده‌كاته‌وه، حاڵه‌تێكى له‌و جۆره زۆر به‌ده‌گمه‌ن رووده‌دات، چونكه پاڵه‌په‌ستۆى هه‌واى ده‌ره‌وه زۆر به‌هێزه و له‌تواناى هيچ كه‌سێكدا نييه كه بتوانێت ده‌رگاى فڕۆكه بكاته‌وه، بۆيه ده‌رگاكانى فڕۆكه گشتى بۆ كردنه‌وه‌ى په‌يوه‌سته به‌وزه‌ى كاره‌باوه.
سه‌رچاوه: روسيا اليوم