پێشبينى ده‌كرێت له‌ماوه‌ى 20 ساڵى داهاتوو ئه‌م گۆڕانكاريانه رووبدات
تا ئێستا بيرت له‌م شتانه كردووه‌ته‌وه كه نامێنن
K24- هه‌ولێر
به‌هۆى خێرايى پێشكه‌وتنى زانستى ته‌كنه‌لۆژيا له‌گشت بواره‌كانى ژياندا، وايكردووه هه‌موو بيست ساڵ جارێك، كۆمهڵيك گۆڕانكارى له هه‌ندێك ئامێردا بكرێت به‌جۆرێك له باشه‌وه به‌ره‌و باشتر بچێت، بهواتايهكى ديكه چه‌ندين ئامێرى جياجيا دێته ژيانى مرۆڤه‌وه كه ره‌نگه زۆرجار بيريشمان لێ نه‌كردبێته‌وه جۆرى كاره‌كه‌ى بۆ ئاسان كردووين، بۆ نموونه بيست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ساڵى 1996 وه تاكو 2016 ده‌ركه‌وتنى مۆبايل و تۆڕى ئينته‌رنێت كۆمهڵيك ئامێرى جياجيا، به‌و شێوازه بهربڵاوييهى كه ئێستا هه‌يه، گۆڕانگارييهكى يه‌كجار گه‌وره‌ى له ژيانى مرۆڤدا كردووه، روونتره بڵێين به‌شێوازێك په‌يوه‌ندى و كارى مرۆڤى ئاسان كردووه.
زانايانى بوارى ته‌كنه‌لۆژيا پێان وايه ، له‌ماوه‌ى بيست ساڵى داهاتوودا، له‌و ئامێرانه‌ى كه ژێر ده‌ستن و ئێمه رۆژانه به‌كاريان ده‌هێنين، گۆڕانكارى به‌سه‌ر ئه‌وانيشدا دێت و لهجياتى ئه‌مانه شتى نوێ جێگه‌يان ده‌گرێته‌وه، بۆ نموونه:
1-شه‌حنى مۆبايل:
كۆمه‌ڵێك بيريار، پێان وايه، شه‌حنى مۆبايل يه‌كێكه له‌و گرفته سه‌ره‌كييانه به‌رده‌وام دووچارى به‌كارهێنه‌رانى مۆبايل ده‌بێته‌وه، چونكه به‌هۆى به‌كارهێنانى زۆره‌وه شهحنهكهى دێته خواره‌وه‌و بۆ ئه‌مه‌شيان ده‌بێت كێبڵى شه‌حنى مۆبايله‌كه‌ت پێ بێت ئينجا ده‌توانى شه‌حنى بكه‌يت، ياخود به‌دواى كه‌سێك بگڕێيت كه كێبڵێكى شه‌حنى له‌جۆرى مۆبايلى تۆى هه‌ڵگرتبێت، ره‌نگه ئه‌مه‌ش كاتێكى زۆرت لێ ببات، به‌تايبه‌تى ئه‌گه‌ر زۆر پێويستت بهمۆبايلهكهت بێت.
بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م گرفته كۆمپانياى Energous له ئێستاوه ده‌ستى كردووه به دانانى پلانێك بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت چى ديكه پێويستمان به كێبڵى شه‌حن نه‌بێت، به‌ڵكو راسته‌وخۆ مۆبايل له‌دوورى 20 بۆ 15 پێ بتوانى سوود له وزه‌و شه‌پۆلى كاره‌با وه‌رگرێت، به‌بێ به‌كارهێنانى كێبڵى شه‌حن.

2-دراوى مس:
پێشبينى ده‌كرێت تا ساڵى 2036 دراوى ئاسن ياخود مس له‌زۆرێك له وڵاتان نه‌مێنێت، لهجياتى ئه‌م جۆره دراوه، هه‌مووى بكرێت به دراوى كاغه‌ز، چونكه پێان وايه مامه‌ڵه‌كردن به‌دراوى كاغه‌ز خۆشتره له دراوى ئاسن ياخود مس، ته‌نانه‌ت شێوازى ههڵگرتنيشى خۆشتره.

3-ژماره‌ى نهێنى:
وه‌ك زانراوه، بوونى ژماره‌ى نهێنى له‌سه‌ر ئه‌كاونتى تايبه‌ت به‌خۆت جا چ له‌بوارى كۆمپيتهرو ئينتهرنێتدا، ياخود له حيسابى بانكيدا، كارێكى باشه، بۆ پاراستنى زانيارييه‌كانت، هه‌ندێك له‌زانايان پێان وايه، ژماره‌ى نهێنى بۆ ئه‌وه‌ى به‌هێز بێت پێويسته له 10 ژماره به‌ره‌و سه‌ره‌وه بێت، بۆ ئه‌وه‌ى هاكه‌رز نه‌توانێت بيشكێنێت، به‌ڵام هه‌ندێك به‌كارهێنه‌ر گرفتى لهبيرچوونهوهيان هه‌يه، به‌ده‌ستى زۆرى ژماره‌ى نهێنييهوه ده‌ناڵێنن، ناتوانن به‌به‌رده‌وام ئه‌م ژمارانه لهمێشكيان دووباره بكه‌نه‌وه، بۆيه وا پێشبينى ده‌كه‌ن كه‌متر له‌ماوه‌ى 20 ساڵيش، هه‌موو به‌كارهێنه‌رانى ئه‌كاونته‌كان ده‌توانن له‌رێگه‌ى تۆمارى ده‌نگ يان جێى په‌نجه، ياخود تۆماركردنى شێوه له‌رێگه‌ى كامێراوه، بچنه نێو ئهكاونتهكانيان.

4- ده‌رزى:-
لاى هه‌ندێك كه‌س ره‌نگه لێدانى ده‌رزى تاڕاده‌يه‌ك به ئازار بێت، به‌تايبه‌تى لاى منداڵان، ره‌نگه به‌و ئاسانييه نه‌هێنه ژێر بارى ده‌رزى لێدان، زۆرجاريش چه‌نده كاريگه‌رى باشى هه‌يه بۆ زوو چاك بوونه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ش مه‌ترسى هه‌يه له‌سه‌ر ژيانى مرۆڤ، به‌تايبه‌تى ئه‌گه‌ر به‌باشى به‌كارنه‌هێندرێت.
له ئێستادا په‌يمانگه‌ى ماساتشۆستس بۆ ته‌كنه‌لۆژيا، به‌دواى رێگايه‌كى نوێ‌دا دهگهڕيت كه جێگاى ده‌رزى بگرێته‌وه، به‌تايبه‌تى ده‌يه‌وێت بيكاته كهپسولێكى داپۆشراو، بهخێراييهكى زۆر بگاته ديوارهكانى گه‌ده و تێكه‌ڵ به‌خوێن و له‌شى مرۆڤ بێت و كاريگه‌رييه‌كه‌ى يه‌كسان بێت بهكاريگهريى ده‌رزى.

5-جل شۆر:-
ئه‌وه راسته جل شۆرى كاره‌بايى تاڕاده‌يه‌ك كارى بۆ مرۆڤه‌كان ئاسان كردووه، به‌ڵام بوونى رۆتينى زۆر و شێواندنى هه‌ندێك جل، بووه‌ته هۆكارى نيگه‌رانى و بێزاربوون لاى هه‌ندێك كه‌س، بۆ نه‌هێشتنى رۆڵى جل شۆر و شوێنگرهوهيى، كۆمهڵيك توێژه‌ر له ئوستراڵيا له‌ساڵى 2016دا، خه‌ريكى دروستكردنى جۆره ماددهيهكن تواناى ئه‌وه‌ى هه‌يه له‌گه‌ڵ وزه‌ى خۆر كارلێك بكات و جله‌كان پاك بكاته‌وه، روونتره بڵێين، مادده‌كه دهڕشێنيت به‌سه‌ر جله‌كانت، دواتر له‌به‌ر هه‌تاو دا‌يده‌نێيت دواى 40 خولهك، ته‌واوى جله‌كان پاك ده‌كاته‌وه، بهمشێوهيهش پێوستت به‌جل شۆر نابێت.

6-ئاوێنه‌ى ئۆتۆمبێل:-
ههنديك ئهندازيارى بوارى ئۆتۆمبێل، بيريان له‌وه كردووه‌ته‌وه، تا ساڵى 2018 ئاوێنه‌ى تهنيشتهكانى ئۆتۆمبێل نه‌مێنێت، به‌ڵكو لهجياتى ئه‌و، كامێرايه‌كى بچووك له‌ده‌ره‌وه دابنێن و شاشه‌كه‌شى كه‌وتبێته ژووره‌وه، هه‌روه‌كو له‌و وێنه‌كه‌دا دياره.

7-رزگاربوون لهنۆره گرتن:
هه‌رچه‌نده له ئێستادا له هه‌ندێك وڵاتاندا واى لێهاتووه، كه لهريگهى ئينته‌رنێته‌وه پێداويستييهكان ده‌كڕێت، به‌ڵام له‌زۆربه‌ى وڵاتانيش كاتێكى زۆرت له نۆره‌گرتن له سوپه‌رماركێته‌كان لێ ده‌ڕوات تاكو كاره‌كانت بۆ جێبه‌جێ ده‌بێت.
پێشبينى ده‌كرێت، له‌ماوه‌ى 20 ساڵى داهاتوودا، نۆره‌گرتن له سوپه‌رماركێته‌كان له‌ته‌واوى جيهاندا نه‌مێنێت، به‌ڵكو ليستێكى پێداويستييه‌كانى خۆتى به بهئيمێل بۆ دهنێريت، ئيتر خۆى ده‌هێنێته به‌رده‌رگات.

سه‌رچاوه: ثقف نفسك