پەیامێک لە دێسکی وەرزشی کوردستان24ەوە

'سوپاسی پیرۆزبایینامەکانتان دەکەین، ئەرکی ئێمەتان قورستر کرد'

K24- هەولێر
 
لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کەناڵی کوردستان24 زۆرترین نامە و پەیامی پیرۆزباییمان لەلایەن کەسایەتییە وەرزشییەکان، یاریزانان، راهێنەران، کارگێڕە وەرزشییەکان، راگەیاندنکاران، شرۆڤەکاران و بینەرانمان پێگەیشتووە، سەرجەم کارمەندەکانی دێسکەکەمان لە بەرامبەر پەیامە بێ شوومارەکانتان شۆک بوون، خۆشبەختانە کارەکانی ساڵێکی تەمەنمان بەرز نرخێنران و ستایشی کارەکانمان کرا، ئەمەش بووە جێگای شانازیی دێسکەکەمان و پەیامەکانتان بوونە هۆی ئەوەی ئەرکمان قورستر بێت.
لە پەراوێزی زۆربەی پیرۆزبایینامەکانتان لە بەرامبەر گرنگی دانمان بە وەرزشی ناوخۆیی و رۆڵەکانی نیشتیمانەکەمان داواکراوە لەسەر گرنگی دانمان بە وەرزشی ناوخۆیی و رێچکەکەمان بەردەوام بین، ئێمەش بەڵێنتان پێدەدەین لە داهاتوو باشتر و نوێگەرانەتر لە وەرزشی ناوخۆ کار بکەین.
پەیامەکانتان ئەرکی ئێمەیان قورستر کرد و هیوادارین دێسکەکەمان لە ساڵی دووەمی تەمەنی لەسەر ئاستی سەرجەم وەرزشەکان لە ناوخۆ و دەرەوە کاری باشتر و نوێتر بکات.
 
سۆران لوقمان
بەڕێوەبەری دێسکی وەرزشی کوردستان24
1/11/2016