پۆگبا شێت بووه‌

هۆكاری شێتبوونه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

پۆڵ پۆگبا، له‌ لێدوانێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ یه‌كسانبوونه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌ی بێرنلی به‌ ته‌واوه‌تی شێتی كردووه‌ و ده‌شڵێت: ته‌نیا شتێك كه‌ دڵی من خۆش بكات بردنه‌وه‌یه‌.

پۆڵ پۆگبا، ناوه‌ڕاستكاری فره‌نسی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌ لێدوانێكدا بۆ CSN Mid ئاشكرای ده‌كات كه‌ ئازارێكی زۆری به‌هۆی یه‌كسانبوونه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر بێرنلی چه‌شتووه‌ و زۆر نیگه‌ران بووه‌ كه‌ له‌ نێو یاریگه‌ی خۆیان نه‌یانتوانیوه‌ له‌م یانه‌یه‌ ببنه‌وه‌.

پۆگبای گرانبه‌هاترین یاریزانی جیهان ده‌شڵێت: دوای یارییه‌كه‌ هه‌ستم كرد شێت بوومه‌ و ئاسایی نیم.

مانچێسته‌ر یونایتد له‌ دوایین 6 یاری خۆی له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان ته‌نیا 2 بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌، پۆگباش له‌وه‌ته‌ی له‌ یوڤێنتۆسه‌وه‌ هاتۆته‌ مانچێسته‌ر یونایتد ته‌نیا یه‌ك گۆڵی له‌ پرێمه‌ر لیگ تۆمار كردووه‌.