به‌په‌له چاره‌نووسی مێسی و هاورێیه‌كانی له مۆندیال كه‌وته مه‌ترسییه‌وه
فیفا سزایه‌كی سه‌ختی بۆلیڤیا دا و زیانێكی گه‌وره‌شی به تانگۆ گه‌یاند
فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، فیفا، له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی بڕیاریدا هه‌ڵبژارده‌ی بۆلیڤیا له دوو یاری رابردووی له پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی به دۆڕاو هه‌ژماربكات، ئه‌مه‌ش به زیانێكی گه‌وره بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا شكایه‌وه و سوودیشی به چیللی گه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 1 نۆڤێمبه‌ری 2016، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی سزای بۆلیڤیای دا، به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی كارگێری به به‌شداریپێكردنی (نیڵسۆن كابرێرا) له به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌كه له هه‌ڵبژارده‌كانی پێرۆ و چیللی كه‌وتۆته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره، كه ئه‌و یاریزانه تا ئێستا خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی بۆلیڤی نییه.
بۆلیڤیا توانی له دوو یاری پاڵاوتنه‌كان به‌رامبه‌ر پێرۆ و چیلی 4 خاڵ كۆ بكاته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی به‌هۆی سزای فیفاوه ئه‌و 4 خاڵه‌ی لێ بسه‌نرێته‌وه و به دۆڕاو هه‌ژمار بكرێت.
له ئه‌نجامیشدا، چیللی چانسی گه‌یشتنی به مۆندیال زیادی كرد و به كۆكردنه‌وه‌ی 16 خاڵ بۆ خانه‌ی پێنجه‌م به‌رزبووه‌وه، هاوكات ئارجێنتینا بۆ خانه‌ی شه‌شه‌می پاڵاوتنه‌كان دابه‌زی، مانه‌وه‌ی تانگۆ له‌م خانه‌یه‌دا نایگه‌یه‌نێته مۆندیالی 2018ـی رووسیا و چاره‌نووسی مێسی و هاوڕێیه‌كان ده‌كه‌وێـته مه‌ترسییه‌وه.