فیفا باشترین راهێنه‌ره‌كانی 2016ـی ده‌ستنیشان كرد
خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری ساڵ له نێوان ئه‌م 10 راهێنه‌ره یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناسراو به (فیفا) ناوی راهێنه‌ره به‌ربژێره‌كانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری ساڵی 2016 راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 2 نۆڤێمبه‌ری 2016، فیفا ناوی 10 راهێنه‌ری به‌ربژێری بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری ساڵ راگه‌یاند، له نێویاندا 2 راهێنه‌ری فره‌نسی، 2 راهێنه‌ری ئارجێنتینی، 2 راهێنه‌ری ئیسپانی له‌خۆگرتووه.
راهێنه‌ره به‌ربژێره‌كان ئه‌مانه‌ن:
1 ـ زینه‌دین زێدان ـ ریال مه‌درید (فره‌نسا
2ـ ماوریسیۆ پۆچیتینیۆ ـ تۆتێنهام (ئارجێنتینا)
3ـ دیدییه دیشامپ ـ هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا
4ـ پێپ گواردیۆلا ـ مانچێسته‌ر سیتی (ئیسپانیا)
5ـ كریس كۆلمان ـ هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز
6ـ كلاودیۆ رانیێری ـ یانه‌ی لیسته‌ر سیتی (ئیتاڵی)
7ـ لویس ئێنریكی ـ بارسێلۆنا (ئیسپانی)
8ـ فێرناندۆ سانتۆس ـ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال
9ـ دیێگۆ سیمیۆنی ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید (ئارجێنتینا)
10ـ یۆرگن كلۆپ ـ لیڤه‌رپوول (ئه‌ڵمانیا).
وه‌رزی رابردوو، لویس ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری ساڵی برده‌وه.