خولی نایابی كوردستان به یاری كلاسیكۆ ده‌ست پێده‌كاته‌وه
سه‌رجه‌م ورده‌كاری و زانیارییه‌كانی یارییه‌كه له‌م راپۆرته‌دا بخوێنه‌وه
بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه شه‌مه‌نده‌فه‌ری یازده‌یه‌مین وه‌شانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان له مه‌راسیمێكدا به یاریی كلاسیكۆی كوردستان له نێوان دهۆك و هه‌ولێر له كاتژمێر 02:30ـی پاشنیوه‌رۆ ده‌ست پێبكات.
راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر چی ده‌ڵێت؟
پێش ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاندی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین یارییان گه‌شتی دهۆك بكات، په‌یامنێری كوردستان24 له مه‌شقه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری ئاماده بوو، بۆچوونی راهێنه‌ر و گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ی وه‌رگرت.
یووسف كاكێ، راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان بۆ بردنه‌وه‌ی 3 خاڵی یارییه‌كه گه‌شتی دهۆك ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی هه‌ولێر رێككه‌وتووین كه سوود له چه‌ند یاریزانێكی تیپی یه‌كه‌می عێراق بۆ خولی نایابی كوردستان وه‌ربگرین.
گۆڵپارێزی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه ده‌كات
دیدار حامید، گۆڵپارێزی گه‌ڕاوه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 جه‌خت له‌وه ده‌كات كه ئه‌وان شه‌ڕی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ده‌كه‌ین، ده‌شڵێت: ئه‌م وه‌رزه یانه‌ی هه‌ولێر به رووخسارێكی نوێ و شێوازێكی تازه ده‌بینن.
كوردستان24 پلانه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یارییه‌كه ئاشكرا ده‌كات
به گوێره‌ی ئه‌م زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری كوردستان 24 كه‌وتووه، یانه‌ی هه‌ولێر بۆ خولی نایابی كوردستان، 4 یاریزانی تیپی خولی عێراقی بۆ تیپی كوردستانی یانه‌ی هه‌ولێر بانگهێشت كردووه، كه پێكهاتوون له (نه‌دیم كه‌ریم، بارزان شێرزاد، دیار ره‌حمان و ئیڤان خالید).
ئه‌م وه‌رزه خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان كه ناوه‌كه‌ی بۆ خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گۆڕدراوه، به به‌شداریی 14 یانه كه دابه‌ش كراون به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه ده‌چێت.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: (هه‌ولێر، دهۆك، نه‌ورۆز، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، برایه‌تی، گازی باكوور و زێره‌ڤانی).
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: (هه‌ندرێن، كه‌ركووك