دواى مردن چى به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت
به‌ڵام هێشتا زانايان به‌دواى ئه‌وه‌دا وێڵن دواى مردن چى به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌گه‌رچى مردن راسته‌قينه‌ى ره‌هايه و هه‌موو مرۆڤێك له ماوه‌ى سوڕى ژيانيدا له هه‌ر وێستگه‌يه‌كى سووڕه‌كه‌دا بێت پێى ده‌گات، به‌ڵام هێشتا زانايان به‌دواى ئه‌وه‌دا وێڵن دواى مردن چى به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت.
به گوێره‌ى توێژينه‌وه‌كان به گيان ده‌رچوون و دڵ له‌كاركه‌وتن و مردن جه‌سته ده‌ستبه‌جێ روو له هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌كات.
خانه‌كانى جه‌سته به‌ره به‌ره روو له ناوچوون و مردن ده‌كه‌ن و كۆى گشتى ئه‌ندامانى جه‌سته شيى ده‌بنه‌وه، به‌م جۆره:
دواى چه‌ند چركه‌يه‌ك له مردن:
چالاكييه‌كانى مێشك به شێوه‌يه‌كى كتوپڕ ده‌وه‌ستن. پله‌ى گه‌رمى له‌ش راسته‌وخۆ داده‌به‌زێت. له هه‌ر كاتژمێرێكدا پله‌يه‌ك يان دوو پله داده‌به‌زن و تا ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ى پله‌ى گه‌رمى جه‌سته‌كه يه‌كسان ده‌بێت به پله‌ى گه‌رمى ئه‌و شوێنه‌ى جه‌سته‌كه‌ى لێ دانراوه.
دواى چه‌ند خوله‌كێك له مردن:
به هۆى نه‌مانى ئۆكسجينه‌وه خانه‌كانى جه‌سته ده‌ست به هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌كه‌ن.
دواى چه‌ند كاتژمێرێك له مردن:
به هۆى وه‌ستانى جوڵه‌ى خوێنه‌وه، كاليسيۆمى به‌رهه‌مهاتووى ناو ده‌ماره‌كان كه‌مده‌كات و جه‌سته وشكهه‌ڵده‌گه‌ڕێت و تا 36 كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر جه‌سته خاوده‌بێته‌وه بۆ ده‌ردانى شله‌مه‌نى و ده‌رهاويشته‌كانى ناوى.
به هۆى هێزى كێشكردنه‌وه خوێن له چه‌ند شوێنێكى جه‌سته كۆده‌بێته‌وه و جه‌سته ناسك ده‌رده‌كه‌وێت و په‌ڵه‌ى سوور به هه‌ندێ شوێنه‌وه ديار ده‌بێت و به هۆى ده‌ردانى ده‌رهاويشته و شله‌مه‌نييه‌كانه‌وه پێست وێكده‌چێته‌وه و هه‌ست به‌وه ده‌كرێت نينۆك و مووه‌كان درێژ بوون، به‌ڵامه ئه‌وه درێژبوونى ئه‌وان نييه، به‌ڵكو چوونه‌وه يه‌كى پێسته.
دواى چه‌ند رۆژێك له مردن:
بۆنى ناخۆش له جه‌سته‌وه ده‌رده‌چێت و جه‌سته مادده كيميايى و رژێنه‌كانى وه‌ك پوتريسين ده‌رده‌دات و جه‌سته ره‌نگى هه‌ڵده‌گه‌ڕێت به هۆى به‌كترياكانه‌وه.
دواى چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك له مردن:
به‌ره به‌ره جه‌سته تووشى هه‌ڵاوسان و هه‌وكردن ده‌بێت كرم په‌يدا ده‌كات و ئه‌و كرمانه ته‌نيا له هه‌فته‌يه‌كدا له سه‌دا 60ى جه‌سته ده‌خۆن. ئيدى قژ هه‌ڵده‌وه‌رێت و جه‌سته ده‌گۆڕێت بۆ ره‌نگى وه‌نه‌وه‌شه‌يى و دواى به هۆى به‌رده‌وامى درووستكردنى په‌كترياكانه‌وه ره‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێت.
دواى چه‌ند مانگێك له مردن:
دواى چوار مانگ له مردن، جه‌سته ته‌نيا ئێسكه په‌يكه‌رى ده‌مێنێته‌وه.