به فرۆشتنه‌وه‌ی دیاری 20 خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی هێنایه‌دی
K24 - هه‌ولێر:
كڕینی خانووێك، به یه‌كێك له‌و خه‌ونانه داده‌نرێت كه هێنانه‌دی پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت، به‌تایبه‌تیش له چین، به‌و پێیه تا دێت نرخی خانووبه‌ره هه‌ڵده‌كشێت.
به‌ڵام ژنێكی چینی، توانیویه‌تی چاره‌سه‌رێك بۆ په‌یداكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بدۆزیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خانووه‌كه‌ی پێ بكڕێت، به‌ڵام چیرۆكی چۆنیه‌تی په‌یداكردنی پاره‌كه، ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی چینی گرتووه‌ته‌وه.
چیرۆكه‌كه به‌هۆی یه‌كێك له هاوڕێكانی ئه‌و ژنه چینییه بڵاوبووه‌ته‌وه، كه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "Tian Ya Yi Du" له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، به‌ناوی "چیا‌و لی" به‌سه‌رهاته‌كه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه و به‌ناوی "براود كیاوبا".
"كیاو با" نووسیویه‌تی: "چیا‌و لی، ژنێكی شاری شینگینی باشووری چینه، توانی به كۆكردنه‌وه‌ی 14 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی، خانووێك بۆ خۆی بكڕێت، ئه‌ویش له رێگه‌ی رازیكردنی 20 خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، بۆ هێنانی مۆبایلێكی ئایفۆن 7، دواتر ئه‌و ژنه له رێگه‌ی سایتێكی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ئه‌و مۆبایلانه‌ی فرۆشتووه و توانیویه‌تی له یه‌كێك له گونده‌كان خانووێك بۆخۆی بكڕێت" .
چیا‌و باو ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی شۆك بوونه، كاتێك ئه‌و چیرۆكه له هاوڕێكه‌یان گوێبیست بوونه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و ژنه له خێزانێكی هه‌ژار بووه و دایكی ژنی ماڵه‌وه و باوكیشی كرێكارێكی ئاساییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك كه‌س ئه‌و ژنه‌یان به "بێ شه‌رم و بێ ئابڕوو" وه‌سفكردووه، هه‌ندێك له سه‌رچاوه چینییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و ژنه هه‌ر دانه‌یه‌ك له‌و 20 ئایفۆنه‌ی به 7 سه‌د پاوه‌ندی فرۆشتووه‌ته‌وه.