به‌وێنه‌ و ڤيديۆ.. ئێس 8 ده‌بێته‌ جوانترين ديزاينى مۆبايلى سامسونگ

ئێس 8 تۆڵه‌ى نۆت7 ده‌كاته‌وه‌

K24- هه‌ولێر

ماڵپه‌ڕى "روسيا اليوم"، بڵاويكردووته‌وه‌، فرۆشيار و به‌كارهێنه‌رانى مۆبايلى زيره‌ك، پێيان وايه‌ گلاكسى ئێس 8 كه‌ بڕياره‌ بۆ ساڵى داهاتوو رابگه‌يه‌ندرێت و بخرێته‌ بازاڕه‌وه‌، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ جۆره‌كانى ديكه‌ى مۆبايلى سامسونگ جوانترين ديزاينى هه‌يه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، كامێراى هه‌موو مۆبايله‌كانى سامسونگ، خه‌سڵه‌ت و تايبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌يه‌ و به‌شێوه‌يه‌كى گشتى كوالێتيان به‌رزه‌، به‌ڵام جۆرى  ئێس 8 كامێراكه‌ى جيايه‌ له‌سه‌رجه‌م مۆبايله‌كانى ديكه‌ى سامسونگ و به‌ به‌رزترين كوالێتى ده‌خرێته‌ به‌رده‌ست.

به‌گوێره‌ى زانيارى هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان واى بۆ ده‌چن ئێس8 قه‌باره‌ى 5,1 ده‌بێت و شاشه‌كه‌شى جۆرى QHD، ميمۆرى هه‌ڕه‌مه‌كييه‌كه‌ى به‌قه‌باره‌ى 6 گێگابايت ده‌بێت، هه‌روه‌ها ميمۆرى ناوه‌وه‌شى 64 گێگابايته‌.

كۆمپانياى سامسونگ وا پێشبينى ده‌كات ئێس8  تۆڵه‌ى نۆت 7 ده‌كاته‌وه كه‌‌ به‌ر له‌ماوه‌يه‌ك خستييه‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ به‌ڵام هه‌ر زوو له‌بازاڕه‌كان كێشايه‌وه‌ ئه‌ويش به‌هۆى خراپى جۆرى پاترييه‌كه‌ى كه‌ له‌كاتى شه‌حن كردندا گڕى ده‌گرت.

 

به‌وێنه‌ و ڤيديۆ.. ئێس 8 ده‌بێته‌ جوانترين ديزاينى مۆبايلى سامسونگ
به‌وێنه‌ و ڤيديۆ.. ئێس 8 ده‌بێته‌ جوانترين ديزاينى مۆبايلى سامسونگ
به‌وێنه‌ و ڤيديۆ.. ئێس 8 ده‌بێته‌ جوانترين ديزاينى مۆبايلى سامسونگ