به‌هۆی به‌تاڵكردنی غازاتی ناو سكی گڕ له ژووری نه‌شته‌رگه‌ری به‌رده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی تۆكیۆ، هه‌ینی رابردوو رایگه‌یاند، خانمێك به‌هۆی به‌تاڵكردنی غازاتی ناو سكی له‌كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌گه‌ری، گڕی له هۆڵی نه‌شته‌گه‌ری به‌رداوه و به‌هۆیه‌وه رێژه‌یه‌كی زۆری له‌شی نهخۆشنهكهش سووتاوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و ژنه ته‌مه‌نی 30 ساڵان بووه و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش پێویستی به به‌كارهێنانی لێزه‌ری تایبه‌ت بووه بۆ منداڵدانی ئه‌و ژنه.
له راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا هاتووه، له‌كاتی به‌كارهێنانی لێزه‌ره‌كه، غازاتی ناو سكی ژنه‌كه گڕی گرتووه.
رۆژنامه‌ی "The Asahi Shimbun" راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به‌و رووداوه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "به‌هۆی ئاگره‌كه رێژه‌یه‌كی زۆری جه‌سته‌ی ژنه‌كه سووتاوه و ئێستاش باری ته‌ندرووستی نازانرێت چۆنه".
له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تدا ده‌ركه‌وتووه، له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا، هیچ مه‌وادێك له هۆڵه‌كه‌دا نه‌بووه مه‌ترسی گڕگرتنی لێبكرێت و هه‌موو ئامێره‌كان به ئاسایی كارییانكردووه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌و كاته‌ی نه‌خۆشه‌كه غازاتهكهی به‌رداوه، لێزرهكهی گڕی گرتووه، دواتریش ئاگره‌كه ته‌واوی ژووره‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه".
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست"، ئه‌و غازاته‌ی مرۆڤ ده‌ریده‌دات، پێكهاتووه له دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن، هایدرۆجین، نایترۆجین، ئۆكسجین و گازی میسان.
هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌وایه هیچ زیانێكی نییه، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی هه‌ردوو گازی هایدرۆجین و میسان ئه‌وه‌یه كه زوو گڕده‌گرن، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی گڕگرتنی هۆڵی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه.