شه‌ش نه‌رێتى رۆژانه كێشت زياد ده‌كه‌ن
ئه‌وه‌ى ده‌تزانى له‌بيرى بكه ئه‌م هه‌واڵه بخوێنه‌وه
K24- هه‌ولێر
ئه‌مه راسته ده‌ڵێن خۆراكه چه‌ورييه‌كان، يارمه‌تيده‌رێكى باشه بۆ ئه‌وه‌ى كێشى مرۆڤ زيادبێت و چه‌ورى له‌له‌شيدا كۆببێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى هيچ وه‌رزشێك ئه‌نجام بده‌يت، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها هۆكارى زيادبوونى كێش نييه!
پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى ئاماژه‌يان به‌چه‌ند نه‌رێتێكى رۆژانه كردووه، مرۆڤه‌كان دووباره‌ى ده‌كه‌نه‌وه، هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى كێشى مرۆڤ زيادبێت، كه ده‌كرێ له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه كۆيان بكه‌ينه‌وه:-
1-تێر خه‌وى:
تێرى خه‌وى، يه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ى ده‌بێته زيادبوونى كێش، پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى ده‌ريان خستووه، مرۆڤ راسته ده‌بێت له 7 بۆ 8 كاتژمێر بخه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى ته‌ندروست بێت، به‌ڵام هه‌ندێكجار ئه‌م تێر خه‌وييه ده‌بێته هۆكارى زيادبوونى چه‌ورى له‌سه‌ر له‌ش، بۆيه پێويسته 30 خوله‌ك پێش كاتژمێره‌كانى تێرخه‌وى (واتا 7 بۆ 8 كاتژمێر) له‌خه‌وهه‌ڵستيت، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆكارى تواندنه‌وه‌ى هۆرمۆنى (ئه‌لجرلين) كه ناسراوه به هۆرمۆنى برسى بوون، واده‌كات شه‌هيه‌ت بۆ خواردن نه‌چێت و هه‌ست به‌تێرى بكه‌يت.
2-نه‌بوونى فشار:
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه رۆژێك له رۆژان هيچ هه‌ست به به‌فشار ياخود خه‌م ناكه‌ن، جا چ له ماوه‌ى كاركردنيدا بێت ياخود به‌هۆى ژيانى كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه بێت، وا ده‌كات رێژه‌ى هۆرمۆنى كۆرتيزول به‌رزبێته‌وه و له‌له‌شدا كۆبێته‌وه چونكه سه‌رفى ناكات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له‌ناو جسته‌ته‌دا كه‌ڵه‌كه‌بێت و دواجار ببێته هۆى زيادبوونى كێش.
3- خواردنى ده‌رمان:
هه‌ندێك ده‌رمان هه‌ن، راسته‌وخۆ كاريگه‌ريان له‌سه‌ر زيادبوونى كێشى مرۆڤ هه‌يه، به‌تايبه‌تى ئه‌و ده‌رمانانه‌ى تايبه‌تن به دژه خه‌موكى و حه‌بى رێگرتن له‌دووگيانى و وزه‌به‌خش، چونكه ئه‌م جۆره ده‌رمانانه ده‌بنه هۆكارى ئه‌وه‌ى شه‌هيه‌ت بۆ خواردن زياتر بێت و كێش به‌ره‌و زيادى بچێت.
4-پشتگوێ خستنى سه‌وزه:
نه‌خواردنى سه‌وزه‌و پشتگوێ خستنى، هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى كێش زيادبێت، چونكه جۆره‌كانى سه‌وزه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤيتامين B واده‌كات خانه‌كانى له‌ش له‌چه‌ورى پاك بكاته‌وه و زياد نه‌بێت.
5-نه‌خواردنى خۆراكى پرۆتينى:-
هه‌روه‌كو چۆن پێويستت به ئۆكسجين هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ناسه بده‌يت، ئاواش جه‌سته پێويستى به پرۆتينه، به‌تايبه‌تى له به‌يانياندا، بۆ ئه‌وه‌ى كێش زياد نه‌كه‌يت، هه‌موو رۆژێك له‌به‌يانيان هه‌وڵ بده كه‌مێك له‌و خواردنه بخۆيت كه مادده‌ى پرۆتينى تێدايه، بۆ نموونه هێلكه و په‌نير و شير..هتد، چونكه ئه‌مه واده‌كات ئاستى مادده‌ى گلوكۆز له نێو خوێندا جێگرى و هاوسه‌نگ بێت، تا ئه‌و راده‌يه‌ى هه‌ست به تێرى بكه‌يت و شه‌هيه‌ت بۆ خواردن نه‌چێت.
6-خواردنه‌وه‌ى قاوه:
نيگه‌ران مه‌به، ناڵين قاوه مه‌خۆره‌وه، به‌ڵام پێت ده‌ڵێن چۆن ده‌خۆيته‌وه به‌شێوازێك كه كێشت زياد نه‌كات، بۆ ئه‌مه‌شيان پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروسى واى به‌پێويست ده‌زانن، له‌گه‌ڵ قاوه‌دا كه‌مێك شير تێكه‌ڵ بكه‌يت، هه‌روه‌ها خۆشت به‌دوور بگريت له زياده‌ڕه‌ويكردن له به‌كارهێنانى شه‌كر له‌گه‌ڵ قاوه‌دا، چونكه زۆر شيرينى كێشت زياد ده‌كات.