هاوسه‌رۆكه‌كانی هه‌ده‌په و نۆ په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی ئه‌م حزبه ده‌ستگیركران
K24 – هه‌ولێر
شه‌وی رابردوو ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیركردنی هه‌ڵبژێردراوانی كورد له توركیا ده‌ستیپێكرد.
پۆلیسی توركیا هاوسه‌رۆكه‌كانی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ و په‌رله‌مانتاران سری سوره‌یا ئۆنده‌ر، ئیدریس بالۆكه‌ن، زیا پیر، نورسه‌ل ئایدۆغان، له‌یلا بیرلیك، سه‌لما ئیرماك، عه‌بدوڵڵا زه‌یدان، فه‌رهاد ئه‌نجو و گولسه‌ر یلدرم ده‌ستگیر كرد.
ده‌ستگیری كردنی ده‌میرتاش و یوكسه‌كداغ بۆ وه‌رگرتنی وته‌یان بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی به‌ر له مانگی حوزه‌یران ده‌گرێته‌وه كه له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی كۆماری توركیا له ئه‌نقه‌ره بووه.
یوكسه‌كداغ و ئۆنده‌ر له ئه‌نقه‌ره ده‌ستگیركران و ده‌میرتاش، ئایدۆغان و پیر له ئامه‌د ده‌ستگیر كران.
به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ
وزاره‌تی ناوخۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند به‌پێی فه‌رمانی داواكارانی گشتی له ئامه‌د، شرنه‌خ، جوله‌مێرگ، وان و چه‌ولیك 11 په‌رله‌مانتار ده‌ستگیركران و دوو په‌رله‌مانتاری دیكه‌شی كه بڕیاری ده‌ستگیر كردنیان ده‌رچووه، فه‌یسه‌ڵ ساریلدز و توغبا هه‌زه‌ر له ده‌ره‌وه ووڵاتن.
لێدوانی ده‌میرتاش
ده‌میرتاش، كه له ماڵی خۆی له ئامه‌د ده‌ستگیركرا، چاوی به پارێزه‌ره‌كه‌ی، محه‌مه‌د ئه‌مین ئاكتار كه‌وت.
ئاكتار رایگه‌یاند ده‌میرتاش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منییه‌تی ئامه‌د راگیراوه و په‌یامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه: " ره‌وشی ته‌ندروستیم و مه‌عنه‌ویاتم باشه و سڵاو له خه‌ڵكه‌كه‌مان ده‌كه‌م".
ئاكتار چاو‌ڕێی دیتنی په‌رله‌مانتارانی دیكه‌شی ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی چاوی به ده‌میرتاش كه‌وت.
به‌یاننامه‌ی داواكاری گشتی
داواكاری گشتی كۆماری توركیا له ئامه‌د له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په، ده‌میرتاش، یوكسه‌كداغ، ئۆنده‌ر، پیر، یلدرم و تاشچیه‌ر به تۆمه‌تی "ئه‌ندامه‌تی له رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كدار، ئه‌نجامدانی تاوات و پروپاگه‌نده بۆ تیرۆر" ده‌ستگیر كراون.