هه‌ده‌په: كوده‌تای نیوه شه‌و له توركیا روویدا
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانتاری ئادانای هه‌ده‌په مه‌رال دانش به‌شتاش رایگه‌یاند به‌ره‌وڕووی كوده‌تای نیوه شه‌و بووینه‌ته‌وه، كوده‌تای چواری تشرینی دووه‌م، توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كه‌سێكه به رێگه‌ی به‌رده‌وامیدان به ئۆپه‌راسیۆنه‌كان.
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ل لێدوانێكدا به بۆنه‌ی ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكه‌كانی هه‌ده‌په و نۆ په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی ئه‌و حزبه رایگه‌یاند ده‌ستگیركردنی په‌رله‌مانتارانمان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانتاران و پرۆسه‌كانی دیكه نیه و ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندییشی نییه به زۆر ده‌ستگیركردنی یان گرتنی هاورێیانمان. به‌پێی ده‌ستوور په‌رله‌مانتاران ده‌ستگیر ناكرێن.
گوتیشی زۆر ئاشكرایه كه پاش 15 ته‌موز به‌ره‌وڕووی كوده‌تایه‌كی دیكه‌ی بووینه‌ته‌وه، هێشتا بڕیاری داواكاری گشتیمان نه‌دیوه، ته‌نیا به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌یه و 11 هاورێیانمان ده‌ستگیر كراون و دووی دیكه‌شمان بڕیاری ده‌ستگیركردنیان ده‌رچووه و له ئه‌ركێكی دیپلۆماسی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتن.