دژه‌ تیرۆر شه‌ش گه‌ڕه‌كی موسڵ كۆنترۆڵ ده‌كات

K24 – هه‌ولێر

شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسل رایگه‌یاند هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر گه‌ڕه‌كه‌كانی مه‌لاین، سه‌ماح، خه‌زرا، كه‌ركوكلی، قودس و كه‌رامه‌یان له‌ به‌ری رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵی رزگار كرد.

شانه‌ی راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا به‌ راگه‌یاندنی رزگاركردنی هه‌ر شه‌ش گه‌ڕه‌ك گوتی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر ئاڵای عێراقیان له‌سه‌ر بیناكانی ئه‌م گه‌ڕه‌كانه‌ به‌رز كردووه‌ته‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد و زیانێكی زۆریان به‌ چه‌كدارانی داعش گه‌یاند.