مۆرینهۆ لێدوانێكی زۆر سه‌یر له باره‌ی شكسته‌كه‌یان ده‌دات
پێیوایه هیچ خاڵێكی لاوازی نییه
K24 ـ ئیستنه‌بووڵ
له یارییه‌كانی گه‌ڕی چواره‌می یۆرۆپا لیگ، له شاری ئیستنه‌بووڵی توركیا یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بووه میوانی یانه‌ی فێنه‌رباهچه، یارییه‌كه‌ش به شكستی شه‌یتانه سووره‌كان كۆتایی هات.
له دوای یارییه‌كه له پرێس كۆنفرانسێكدا، خۆزێ مۆرینهۆ، راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد گوتی: تێناگه‌م من چ خاڵیێكی لاوازم هه‌یه، من به‌و په‌ری هیمین و به ئه‌زموونه‌وه رووبه‌رووی فێناربووینه‌وه، له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له‌گه‌ل چێڵسی له‌گه‌ل پۆرتۆ كارم كردووه، سه‌ركه‌وتوبوومه، بۆیه، هه‌موولایه‌ك ده‌زانیت، من چۆن كار ده‌كه‌م.
له باره‌ی گۆڵه‌كه‌ی مووسا سۆی هێرشبه‌ری فێنه‌رباهچه كه له خوله‌كی 2ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه تۆڕی شه‌یتانه سووره‌كانی هه‌ژاند، مۆرینهۆ ده‌ڵێت: ئیمه له‌سه‌رتای یارییه‌كه ده‌ستمان پیكرد خه‌وتبووین، به خه‌وتنه یاریمان ده‌كرد، كیشه‌ی ئێمه یارییكردنه له ده‌ره‌وه‌ی ئۆڵترافۆرد، جگه له‌وه‌ش، به‌بێ دوو یاریزانی هیڵی به‌رگری یاریمان كردووه.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له یۆرۆپا لیگ كه‌وتۆته كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و شانبه‌شانی یانه‌كانی فه‌ینۆرد، فێنه‌رباهچه و زوریا لوگانسك یاری ده‌كات، مانچێسته‌ر له كۆی 4 یاری، 2 سه‌ركه‌وتن و 2 شكستی هه‌یه و به 6 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت.