ئادڤۆكات: بۆ هه‌مووانمان سه‌لماند ئێمه كێین
هه‌رگیز هاندانی هانده‌رانمان له‌بیر ناكه‌ین
K24 ـ ئیسته‌نبووڵ
دوای سه‌ركه‌وتنه گرینگه‌كه‌ی فێنه‌رباهچه به‌سه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد، راهێنه‌ری هۆڵه‌ندی یانه توركه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هۆكاری سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌یان به‌هۆی پاڵپشتی هانده‌رانه‌وه بووه.
ئادڤۆكات، راهێنه‌ری هوڵه‌ندی نوێی فێنه‌رباهچه كه له‌ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه ئه‌ركی راهێنانی یانه‌كه‌ی شاری ئیستنهبووڵی وه‌رگرت، له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان به‌سه‌ر شه‌یتانه سووره‌كان ده‌ڵێت: له دره‌نگایی شه‌وێكدا بۆ هه‌موو جیهانمان سه‌ڵماند كه ئێمه كیین.
فێنه‌رباهچه له یاریی چوون به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد تووشی شكستێكی گه‌وره بوو، كاتێك یارییه‌كه‌ی به (4 ـ 1) گۆڵ دۆڕاند، له‌مباره‌یه‌وه ئادڤۆكات ده‌شڵێت: یاریكردن له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆت زۆر جیاوازه له‌وه‌ی له یاریگای خۆت یاریی ئه‌نجامبده‌ی، ئیمه هانده‌ران له بیر ناكه‌ین كه هۆكاریی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئێمه‌ن.
ئادڤۆكات: مانچێسته‌ر یانه‌كه‌ی به‌هیز و ریكخراوه چانس بۆ هیچ یانه‌یه‌ك ناهێڵێته‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێمه توانیمان بردنه‌وه به‌ده‌ستبهێنین.