به‌هۆی گامێشێك 12 كه‌س قوربانی

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای میسانی خوارووى عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌ له‌سه‌ر گامێشێك درووستبووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 12 كه‌س بوونه‌ قوربانی.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند، له‌ باشووری شاری عه‌ماره‌، به‌هۆی گامێشێك، كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان دوو هۆز و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌بێته‌ ده‌سترێژی گوللـه‌ له‌ نێوانییاندا.

به‌هۆی ده‌سترێژیی گوللـه‌ش 12 كه‌س برینداربوونه‌ و دواتر پۆلیسی شاری عه‌ماره‌، گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و بارودۆخه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه‌.