ئەڵمانیا و ئوستریا داوای رونكردنەوە لە توركیا دەكه‌ن
K24 – هه‌ولێر
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا فرانك والتێر شتاینمێر رەخنە لە توركیا دەگرێت بەرامبەر دەستگیر كردنی رێبەرانی ئۆپۆزسیۆنی كورد و دەڵێت ئەنقەرە مافی شەڕی دژی تیرۆری ھەیە، بەڵام نەك وەك بیانوویەك بەرامبەر ئۆپۆزسیۆن بەكاری بهێنێت.
شتاینمێر به‌رپرسانی دادوه‌ری توركیا بانگهێشت ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی ده‌ستگیركردنی زیاتر له 10 رێبه‌ر و په‌رله‌مانتارانی كورد كه دووه‌م پارتی گه‌وره‌ی ئۆپۆزسیۆنی توركیان له په‌رله‌مان.
له لایه‌كی تره‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوستریا (نه‌مسا) داوا له به‌رپرسانی توركیا ده‌كات له كۆبوونه‌وه‌ی ڤییه‌ن ئاماده بن و روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ده‌ستگیر كردنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په بده‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا هه‌ر سه‌باره‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كتێتی ئه‌وروپا و توركیا گوتی پێویسته توركیا له هه‌نگاوه‌كانی شه‌فاف بێت له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
له لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی ویلایه‌تی باڤاریا له ئه‌ڵمانیا و هاوپه‌یمانی ئه‌نگێلا مێركل داوای هه‌ڵپه‌ساردنی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا و ره‌تكردنه‌وه هه‌ر جۆره پلانێك ده‌كات كه به هۆیه‌وه ڤیزا له‌سه‌ر گه‌شتیارانی تورك هه‌ڵبگرێت.