به‌رپرسێكی داعش ده‌ستگیر كرا
سه‌رقاڵی پیلاندانان بووه بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی

K24 – هه‌ولێر:
له میانی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا له باشووری شاری به‌غدا هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌رپرسی گروپێكی چه‌كدارانی داعشیان ده‌ستگیر كردووه، كه سه‌رپه‌رشتی تیرۆر و ره‌شه‌كوژی چه‌كدارانی داعش بووه له‌و شاره و سه‌رقاڵی پیلاندانان بووه بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند" گروپێكی شانه‌ی "باز" كه سه‌ر به هه‌واڵگری عێراقه به هاوكاری تیمه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری و دژه تیرۆر توانیویانه به‌رپرسی تیمی تیرۆركردنی داعش له ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانییه‌ی به‌غدا ده‌ستگیر بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش سه‌رقاڵی پیلان دانان بووه بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌یه‌كی تیرۆریستی نوێ له به‌غدا ئه‌نجام بدات، به‌ڵام دوای چاودێرییه‌كی ووردی هێزه ئه‌منییه‌كان توانرا ده‌ستگیر بكرێت.