داعش به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌ی ئامه‌دی له ئه‌ستۆ گرت
K24 – هه‌ولێر
داعش ته‌قینه‌وه‌ی ناوچه‌ی باغلار له ناوه‌ڕاستی شاری ئامه‌د له ئه‌ستۆ گرت كه رۆژی هه‌ینی به تۆنێك ماده‌ی ته‌قینه‌وه، مینی پاسێك به‌رده‌م بینای هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ته‌قانده‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بینالی یلدرم هه‌ر له رۆژی ته‌قینه‌وه رایگه‌یاند نۆ كه‌ش كوژراون و زیاتر له 100 كه‌سیش بریندار بوون و هه‌روه‌ها به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌شی خسته ئه‌ستووی په‌كه‌كه، به بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌ك بخاته روو یان په‌كه‌كه لێدوانێكی سه‌باره‌ت به‌م ته‌قینه‌وه دابێت.
به‌پیی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، داعش به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌ی ئامه‌دی له ئه‌ستۆ گرت.
ده‌ره‌نگانی شه‌وی رابردوو، داعش به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌ی ئامه‌دی له‌ئه‌ستۆ گرت كه پێشتر والیی ئامه‌د له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند په‌كه‌كه ته‌قینه‌وه‌ی ئامه‌د ئه‌نجامی داوه.