له ئامارێكی تایبه‌تدا ریال مه‌درید پێش بارسێلۆنا كه‌وتووه
ریزبه‌ندی ئه‌و یانانه‌ی كه له‌م وه‌رزه زۆرترین گۆڵیان كردووه
كه‌متر له 2 مانگی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ماڵئاوایی له ساڵی 2016 بكه‌ین، تا ئێستا یانه‌ی ریال مه‌درید له‌م ساڵه‌دا زۆرترین گۆڵی كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5 نۆڤێمبه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی ماركا ریزبه‌ندی یانه‌كانی ئه‌ورووپای بڵاو كردۆته‌وه كه زۆرترین گۆڵیان له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان تۆمار كردووه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كه، یانه‌ی ریال مه‌درید به تۆمار كردنی 50 گۆڵ له 16 یاری، لوتكه‌ی گۆڵكارانی ئه‌مساڵی گرتووه، بارسێلۆنای ركابه‌ریشی به 49 گۆڵ له خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌كه ده‌بیندرێت.
ئه‌مه‌ش ریزبه‌ندی یانه‌كانی ئه‌ورووپایه:
1ـ ریال مه‌درید ـ ئیسپانیا 50 گۆڵ
2ـ بارسێلۆنا ـ ئیسپانیا 49 گۆڵ
3ـ رۆما ـ ئیتاڵیا 38 گۆڵ
4ـ مۆناكۆ ـ فره‌نسا 37 گۆڵ
5ـ بایرن میونشن ـ ئه‌ڵمانیا 36 گۆڵ
6ـ مانچێسته‌ر سیتی ـ ئینگلاند 34 گۆڵ.