به ڤيديۆ.. ته‌قينه‌وه‌ى جگه‌ره‌ى ئه‌ليكترۆنى ببينه
جگه‌ره‌ى ئه‌ليكترۆنى وه‌ك جێگره‌وه‌يه‌ك بۆ جگه‌ره‌ى توتن داهێنرا، به‌ڵام ده‌ركه‌وت زيانه‌كانى ئه‌و ئه‌گه‌ر پتر نه‌بن، كه‌متر نيين. له مه‌ترسيدارترين زيانه‌كانيشى ته‌قينه‌وه‌ى جگه‌ره‌كه‌يه.
K24 – هه‌ولێر:
جگه‌ره‌ى ئه‌ليكترۆنى وه‌ك جێگره‌وه‌يه‌ك بۆ جگه‌ره‌ى توتن داهێنرا، به‌ڵام ده‌ركه‌وت زيانه‌كانى ئه‌و ئه‌گه‌ر پتر نه‌بن، كه‌متر نيين. له مه‌ترسيدارترين زيانه‌كانيشى ته‌قينه‌وه‌ى جگه‌ره‌كه‌يه.
كامێراكانى چاودێرى له ده‌ره‌وه‌ى يانه‌ى شه‌وانه‌ى تولوزى فه‌ره‌نسى وێنه‌ى سووتانى خاوه‌نى يانه‌كه‌يان تۆمار كردووه.
ئه‌مين بريتاڵ، ئاگرى گرتووه، به هۆى ئه‌وه‌ى جگه‌ره‌يه‌كى ئه‌ليكترۆنى له گيرفانيدا ته‌قيوه‌ته‌وه.
هاوڕێكانى يارمه‌تى ده‌ده‌ن له كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه و به گوێره‌ى راپۆرتى پزيشكى سووتانه‌كه‌ى له پله‌ى دووه‌مدايه.
بريتاڵ ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا ده‌نگه‌كه‌م بيست وه‌ك ده‌نگى يارييه ئاگرينه‌كان بوو، دواتر هه‌ستم كرد ئاگرم تێبه‌ر بووه.
ناوبراو له‌و بڕوايه‌دايه، پاترى جگه‌ره‌كه به‌ر خورده‌ى پاره‌ى ناو گيرفانى كه‌وتووه و گه‌رم بووه و به‌و هۆيه‌وه ئاگرى تێبه‌ربووه.
بريتاڵ ناوى كۆمپانياكه‌ى نه‌هێناوه، ته‌نيا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، دواتر كۆمپانياى به‌رهه‌مهێنه‌رى جگه‌ره چينييه‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه.
له شوباتى رابردووش‌دا ژنێك له بايۆن سووتا به هۆى ئاگرگرتنى جگه‌ره ئه‌ليكترۆنييه‌كه‌ى له ناو ئۆتۆمبێلدا و نه‌ك هه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ى خۆى سووتا بگره سێ ئۆتۆمبێلى ديكه‌شى سووتاند.
هه‌روه‌ها له 2014دا له ميرسيسايدى بريتانيا ته‌قينه‌وه‌ى جگه‌ره‌يه‌كى ئه‌ليكترۆنى له ژوورى خه‌وتندا بووه هۆى مردنى پياوێك و ئه‌مساڵيش ته‌قينه‌وه‌ى جگه‌ره‌يه‌كى ئه‌ليكترۆنى ديكه گه‌نجێكى له كاليفۆرنياى ئه‌مريكا كوشت.