به ڤیدیۆ... ئۆبامیانگ زه‌برێكی گه‌وره‌ی له هامبۆرگ وه‌شاند
له گێمی یه‌كه‌م هاتریكی تۆمار كرد
له گه‌ڕی ده‌یه‌می بۆندز لیگا، یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی گۆڵبارانی یانه‌ی هامبۆرگی كرد و ئه‌وه‌ندیتر برینه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی له‌م وه‌رزه دژوارتر كرد، ئۆبامیانگیش له ماوه‌ی 3 خوله‌كی گێمی یه‌كه‌م هاتریكی تۆمار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5 نۆڤێمبه‌ری 2016، هامبۆرگ میوانداریی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند كرد، له خوله‌كی 4 ئۆبامیانگ زه‌رده‌واڵه‌كانی به گۆڵێك پێشخست، دواتر له خوله‌كه‌كانی، 23 و 27 دوو گۆڵی دیكه‌شی تۆمار كرد، توانی خێراترین هاتریك له مێژووی یانه‌كه‌ی تۆمار بكات.
له گێمی دووه‌م و به دیاریكراوی له خوله‌كی 48 ئۆبامیانگ بووه خاوه‌نی سووپه‌ر هاتریك، دواتر له خوله‌كی 55 نیكۆلای موله‌ر گۆڵێكی بۆ هامبۆرگ تۆمار كرد و جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه، به‌ڵام دۆرتمۆند له خوله‌كی 77 له رێگه‌ی عوسمان دێمبلی وڵامی دانه‌وه و پێنجه‌مین گۆڵیان تۆمار كرد.
له خوله‌كی 81، دیسان نیكۆلای مۆله‌ر گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی بۆ هامبۆرگ تۆمار كرد، به‌ڵام ئه‌م دوو گۆڵه هیچی له قورسیاییه‌كانی ئه‌م یانه‌یه سووك نه‌كرد، به‌وپێیه‌ی له ئێستاوه بۆ دابه‌زین له بۆ خولی پله‌دووی ئه‌ڵمانیا به‌ربژێری سه‌ره‌كین.
یانه‌ی دۆرتمۆند به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به كۆكردنه‌وه‌ی 18 خاڵ بۆ خانه‌ی پێنجه‌م هه‌ڵكشا، یانه‌ی هامبۆرگیش له كۆی 2 یاری، ته‌نیا خاوه‌نی 2 خاڵه و له خانه‌ی پێشكۆتایی چه‌قیوه، ئۆبامیانگیش ژماره گۆڵه‌كانی له سه‌رلیستی گۆڵكه‌رانی بۆندزلیگا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی مۆدیستی هێرشبه‌ری كۆڵن یه‌كسان كرده‌وه.