ھەدەپە: ئامانجی ته‌قینه‌وه‌ی ئامه‌د دەمیرتاش و په‌رله‌مانتارانی دیكەی دەستبەسەركراوی ئێمە بوو
K24 – هه‌ولێر
پارتی دیموكراتیكی گه‌لان ـ هه‌ده‌په له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئامانجی ته‌قینه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی رابردووی ئامه‌د په‌رله‌مانتارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ئه‌وان بووه كه داوای لێكۆڵینه‌وه بۆ ئاشكرا كردنی راستییه‌كانی ده‌كات.
گوتیشی په‌رله‌مانتارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی هه‌دپه به‌تایبه‌تی هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ و سری سوره‌یا ئۆنده‌ر له بینایه‌كی نزیك شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی راگیرابوون، ئه‌و كاته‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به تۆنێك ماده‌ی ته‌قینه‌وه به مینی پاسێك له به‌رده‌م بینایه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له ناوچه‌ی باغلاری ئامه‌د روویدا.
ته‌قینه‌وه‌ی ئامه‌د كاتژمێری 8:00 رۆژی هه‌ینی رابردوو روویدا و داعش به‌رپرسایه‌تییه‌كه‌ی به ئه‌ستۆ گرت، له كاتێكدا پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و والیی ئامه‌د په‌نجه تۆمه‌تیان بۆ په‌كه‌كه درێژ كردبوو.
له ته‌قینه‌وه‌ی ئامه‌د نزیكه‌ی 10 كه‌س كوژران و زیاتر له سه‌د كه‌سی تر بریندار ببوون.