ھەڵۆكانی ئازادی بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەكەی ئامەد راگەیاند
K24 - ھەولێر
لە راگەیاندراوێكدا ھەڵۆكانی ئازادی كوردستان (تاك) بەرپرسیارییەتی خۆی لە تەقینەوەی رۆژی 4 ئەم مانگەی شاری ئامەدی باكووری كوردستان راگەیاند.
ھەڵۆكانی ئازادی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە تەقینەوەكەیان لە رێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ئەنجامداوە و دژی ھەڵسوكەوتەكانی دامودەزگا سەربازی و ئەمنییەكانی توركیا كردووە.
ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر رێكخراوی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەكە راگەیاندبوو.
رۆژی 4 ئەم مانگە تەقینەوەیەك لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان روویدا لە ئەنجامدا نزیكەی 10 كەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە 100 دیكەش برینداربوون.